مڵەخورد
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14
مەرزێکی نا_فەرمییە. بەناوی شاخەکەوە (مڵەخورد) ناونراوە، کە لە نزیکییەتی و شاخێکی بەرزی نێوان هەردوو دیوی کوردستانی خۆرهەڵات و باشور و سەرسنوری نێوان عێراق - ئێرانـە. سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)ـە. (٢٥٠٠م) لەئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. بە تەنیشت شاخی (داڵان)ـەوەیە. مەرزەکە کەوتووەتە نێوان گوندی (دزڵی) لەدیوی خۆرهەڵات و شارۆچکەی (خورماڵ) لە باشور. لەدیوی ئێرانەوە ڕێگەی ئۆتۆمبێلی هەیە، بەڵام لە دیوی عێراقەوە هەتا ساڵی ١٩٨٨ ڕێگەی ئۆتۆمبێلی نەبووە.
سەرچاوەکان:
- سەردانی مەیدانیی توێژەر (بۆناوچەی لێکۆڵینەوە).
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (زەینەدین عەبدولقادر عەبدوڵا هانەقوڵی)، پیشە: خانەنشین، لە ١٣ی ٢ی ٢٠٢٣.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (مەحموود عەبدولکەریم بابا یاڵانپێی)، پیشە: خانەنشین، لە ١٥ی ٢ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: یوسف باقی عەبدولقادر