بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09
بە ژمارە (٢٨٠) لە ٤ی ١١ی ١٩٩٩ لەلایەن حکومەتی هەرێم (ئیدارەی سلێمانی) لەسەر میلاکی قەزای خانەقین بڕیاری لەسەر دراوە، کراوەتەوە. لەگوندەکانی (گڵێجاڵ، پشته، گمە، بەڕوێن، تووەوشکێی، کانی پاشا، کانی وەیسکێی، چواردارانی سەروو، چواردارانی خواروو، بەلەسۆ، قەڵپ، سەعداوا) پێکهاتووە. بە فەرمانی هەرێمی ژمارە (١٥٢) لە ١ی ٩ی ٢٠١٥ بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٩٧١) لە ١٣ی ٩ی ٢٠١٥ و فەرمانی وەزاریی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (١٩٩٧٤)، لە ٢٠ی ٩ی ٢٠١٥، فەرمانی کارگێڕیی پارێزگای هەڵەبجە ژمارە (٩٠١) لە ١٨ی ١٠ی ٢٠١٥، بڕیاردراوە بە پچڕاندنی ناحیەی بەمۆ لە ئیدارەی گەرمیان و بەستنەوەی بە پارێزگای هەڵەبجەوە. بەڕێوەبەرەکانی بریتیبوون لە:
١- عومەر فەرەج ئەمین: ساڵی ١٩٩٩ بۆماوەی شەش مانگ بەکاتی بەڕێوەبەری ناحیە بووە.
٢- سەروەت: ساڵی ٢٠٠٠ هەتا ساڵی ٢٠٠٤ بەڕێوەبەری ناحیە بووە.
٣- ساڵح محەممەد: ساڵی ٢٠٠٤ هەتا ٢٠٠٩ بەڕێوەبەری ناحیە بووە.
٤- جەمال ساڵح محەممەد: ساڵی ٢٠٠٩ تاساڵی ٢٠١٤ بەڕێوەبەری ناحیە بووە.
٥- عادل مەلا ساڵح: ساڵی ٢٠١٤ تا١٠ی ٦ی ٢٠١٩ بەڕێوەبەری ناحیە بووە.
٦- سمکۆ سالار موشیر: ساڵی ١٩٧٦ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. لە ١١ی ٦ی ٢٠١٩ هەتا ئیستا بەڕێوەبەری ناحیەیە.
سەرچاوەکان:
- گڵێجاڵ، ناوەندی ناحییەی بەمۆ، لە بەڵگەنامە و بیرەوەرییەکاندا، کۆمەڵێک توێژەر، چاپی یەکەم، سلێمانی، چاخانەی ناوەندی خاڵ، ٢٠٢١.
- ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان، ژمارە (١٩١)، لە ١٦ی ٩ی ٢٠١٥.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ شارۆچکەی بەمۆ