حەمدون
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14
دامەزراوەیەکی حکومییە لەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و تایبەت بووە بەو کەسانەى لە خوێندن و فێرکردن دابڕاوبوون و دەگەڕانەوە بۆ خوێندن و فێربوون و ئاستی (١ بۆ ٣) ئافرەتان بوو، سەرەتا لە قوتابخانەى (حەمدون) دامەزاراوە و مامۆستا (جوتیار مستەفا) بەڕێوەبەری بووە، پاشان ساڵی ٢٠٠٧ دەگوازرێتەوە بۆ قوتابخانەى (شەهیدانی خێڵی حەمە). مامۆستا (جەمیل زۆراب خالید) دەبێتە بەڕێوەبەر. دواتر ساڵی ٢٠١٣ دەگوازنەوە بۆ قوتابخانەى (کانیعاشقان) و ساڵی ٢٠١٤ مامۆستا (ئەنوەر حەمەڕەشید ئەحمەد) دەبێتە بەڕێوەبەر. بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠ قوتابخانەکە نزیکەی ١٠ مامۆستای میلاکیان هەبووە، شەش قوتابی وانەى لێ خوێندووە، پاشان بەهۆی کەمبونەوە و نەمانی ڕێژەی قوتابیانی پێویست، بنکەکە لە ڕێکەوتی ١٧ی ١٠ی ٢٠٢١ داخراوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئەنوەر حەمەڕەشید ئەحمەد) بەڕێوەبەری قوتابخانەکە، لەدایکبوو: ١٩٦٠، بڕوانامە: ئامادەیى، ٢١ی ٦ی ٢٠٢٣، هەڵەبجە.
- داتا و زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پلانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە، لە ١٣ی ١١ی ٢٠٢٢.
ئامادەکردنی: جەوهەر عەزیز ئەحمەد