گوڵە ئەڵڵاوەیس
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
مامان و جەراح و پزیشکی میللی بووە. بە مەتێ گوڵێ ناسراوە. ناوی تەواوی گوڵە ئەڵڵاوەیس ڕەحمان ئیبراهیمە. ساڵی ١٩٠٨ لە شارەدێی (تەوێڵە) لەدایکبووە. خێزانی شاعیری میللی و هاوڕێی مەلا حەسەنی دزڵی، وەسا ئەولعەزیز بووە. شەش کوڕ و یەک کچی هەبووە. منداڵەکانی سەلیقەی پیشەکەیان وەرگرتووە. بە تایبەت بەختیار و خەرامان. لەگەڵ باپیریدا ژیاوە و جەراحی لەوەوە فێربووە. لە ئاوی گەرم و خام و هێلکە و سابوون و تەتەڵە و دووگ و پێست و... هتد بۆ چارەسەرەکان بە پێی شکاویەکە، کەڵکی وەرگرتووە. لە کتێب و سەرچاوەکاندا ناوی هاتووە. ساڵی ١٩٨٦ لە سلێمانی کۆچیدواییکردووە و لە گردی سەیوان بەخاکسپێرراوە.
سەرچاوەکان:
- سەربوردێکی هەورامان و سەردانێکی تەوێڵە، عبدالرزاق عبدالرحمن محمد، چاپی یەکەم، تاران، ٢٠٠٥، ل١٠٥٥
- هەورامان، ئەیوب ڕۆستەم، بەرگی یەکەم، ئۆفسیتی قانع، ٢٠٠٤، ل٢٩٩.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (بەختیار عەبدولعەزیز عەلی)، لەدایکبوو: ١٩٥٧، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: خانەنشین، لە ١٧ی ١ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم