جەڕاحەکانی گوندی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14


لاپەڕەی 651

گریانە

١- حەمە عەزیز عەبدولکەریم فەقێ عەلی: ساڵی ١٩٤٠ لە گوندی (گریانە) لەدایکبووە. کوڕی پزیشک و مامانی بەناوبانگ مەلاژن ڕەعنا بووە. لە بەر خۆشەویستی و خزمەتەکانی بە گوندی گریانە، بە مامۆ حەماییز ناسراوە. یەکەم کەس بووە پیشەی جەراحی لە گریانەدا دەستپێکردووە. ساڵی ٢٠٠٤ لە هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە.

٢- حەمەمین هەواس ڕەحمان: ساڵی ١٩٢٢ لە گوندی (گریانە) لەدایکبووە. بێجگە لەگرتنەوەی شکاوی و لە جێچوونی دەست و قاچی مرۆڤ، شکاویی ئاژەڵەکانیشی چارەسەرکردووە و تفەنگچییەکی باش و وەستایەکی باشی بنێشتکاریش بووە. ساڵی ١٩٨٣ لە شاری هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە.

سەرچاوەکان:

  1. گوندی گریانە لە نێوان دوێنی و ئەمڕۆدا، وەزگێڵ نوری حمەعەلی، چاپی یەکەم، چاپخانەی پیرەمێرد، هەڵەبجە، ٢٠١٦، ل٥٨ و ٦٤.
  2. چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (فازیل حەمەئەمین ڕەحمان)، لەدایکبوو: ١٩٥٣، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: خانەنشین، لە ٣٠ی ٥ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
  3. چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (عیزەت حەمەسەعید حسێن)، لە دایکبوو: ١٩٥٧، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: خانەنشین، لە ٣٠ی ٥ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
  4. چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (نەجمە‌دین حەمەعەلی قوربانی)، لەدایکبوو: ١٩٥٢، پیشە: خانەنشین، لە ٣٠ی ٥ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
  5. چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (محەممەد حەمەکەریم ڕەزا)، لەدایکبوو: ١٩٦٨، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٣٠ی ٥ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.

ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندی گریانە

6

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

پڕۆژەی ئاوی گوندی

کەوتووەتە گوندی (گریانە)ی هەورامانەوە. ئاوی خواردنەوە لەسەرچاوەی (کانی جنۆکان)ـەوە بە بۆری بۆ ناو گوندەکە و مزگەوتەکە، تا لای پردەکە بە درێژایی (٥٠٠م) ڕاکێشراوەتە‌ سەر عەمبارێکی لە کۆنکرێت دروستکراو و‌ دوو بەلوعەی لەسەر دانراوە. بۆرییەکان بە هەوڵی شەوکەتی حاجی مشیر دابینکراون و ساڵی ١٩٩٧ بە هاوکاریی خەڵکی گوند و کارکردنی خۆبەخشی، ئەنجامدراوە.