چرۆ محەممەد عەلی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
سرودبێژ و کەسایەتیی دیاری هونەری منداڵانی ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووی هەڵەبجە و ئەندامی چالاکی تیپی مەشخەڵی کچانە. بە منداڵە دەنگخۆشەکە ناسراوە. ساڵی ١٩٨٥ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. بەشی شەریعەی کۆلێژی زانستە مرۆڤیەتییەکانی لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە. لە بۆنە ئایینی و نەتەوەیی و یادەکانی کیمیابارانی هەڵەبجەدا بەشداریکردووە. ١٤ بەرهەمی بڵاوکراوەی لە سرود و گۆرانی هەیە و دوو کاسێتی تۆمارکراوی هەیە، ناوی هەندێک لە بەرهەمەکانی (یەکبونی، ئەی شارەکەم، بێ هودەی تەمەن، خوشکی تاساو، ئێمە ڕۆڵەی ڕۆژگارێکین، مەرگەسات، بە پۆل دێن حۆری مەجازان، ئەگەر نەتبینم سەیر نییە خودایە، قوتابی ژیر... ). ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. پیشەی مامۆستایە و لە شاری هەڵەبجە نیشتەجێیە.
سەرچاوەکان:
- کاسێتە تۆمارکاوەکانی ساڵی ١٩٩٦، ١٩٩٧ی تیپی مەشخەڵی کچان.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (چرۆ محەممەد عەلی)، لە ٦ی ٧ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: هاودەنگ محەممەد فەرەج