مەلا عەبدوڵای چلانە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-16
زاناو مامۆستا و خەتخۆش بووە. ناوی (عەبدوڵا کوڕی مەلا جەلیلی کوڕی مەلا مەحموود بووە. مەلا مەحموودی باپیری یەکێک لە مەنسووبەکانی شێخ عوسمانی سراجەدین بووە. ساڵی ١٨٦٨ لە تەوێڵە لەدایکبووە. لای باوکی و زاناکانی ئەو سەردەمە خوێندوویەتی. زیاتر دەرسی قورئانی وتووەتەوە. دەوروبەری ساڵی ١٨٩٥ قورئانێکی بە خەتی خۆی نوسیوەتەوە، لای خوالێخۆشبوو مامۆستا مەحیەدینی حاجی سەلیم بوو. ساڵی ١٩٣١ لە تەوێڵە کۆچیدواییکردووە.
سەرچاوەکان:
- سەربوردێکی هەورامان و سەردانێکی تەوێڵ، عبدالرزاق عبدالرحمن محمد، چاپی یەکەم، تاران، ٢٠٠٥، ل٦٠٧.
- یادی مەردان، مەلاعبدالکریمی مدرس، بەرگی یەکەم، چاپی یەکەم، انتشارات کردستان، ل٢٧.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم