حەمە تارق
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
ئەکتەر و سینەماکارە. ناوی تەواوی تاریق تۆفیق قادرە. ساڵی ١٩٨١ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی ئامادەییە. وەک دەرهێنەر و ئەکتەر و بەرهەمهێن و هونەریی، بەشداری چەندین بەرهەمی کردووە. لەوانە، دراماکانی، گەرمیان و کوێستان، ئاکامی نهێنییەکان، خانەکەی حاجی ئاغا، غوربەت، گەردەلوول، فلیمەکانی، کێ دایکمە، ساڵی سفر، دورگەی مرواری، پەرتبوون، تا ئەبەد بێدەنگ بە، هاجەر، ئەزموون، مەی ١٣، دوایین پەرینەوە، بابەتی هەندێک لە فلیمەکان، مەرگەساتی هەڵەبجەیە. دەستەی دامەزرێنەری ئازادیی لاوان، کۆمەڵەی چالاکیی لاوان، نەوەی نوێ، سەرپەرشتیاری گروپی هونەریی فریمە. ئەندامی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانە. خێزاندارە و لە سلێمانی نیشتەجێیە.
سەرچاوەکان:
- دەلیل و پروشەر و تایتڵی فلیمی: کێ دایکمە؟
- گفتوگۆی ئامادەکار لە گەڵ ناوبراو ٣٠ی ٤ی ٢٠٢٣ بەرهەمەکانی لە سەر هەڵەبجە.
- ژیاننامەی ناوبراو بۆ ئامادەکار، مەسنجەر ٢٢ی ٢ی ٢٠٢٥.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم