بەهجەت جەمیل

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14


لاپەڕەی 182

وەرگێڕ

ناوی (بەهجەت جەمیل حامید)ە. لە بنەڕەتدا خەڵکی گوندی (گەچێنە)ی هەورامانە ساڵی ١٩٧٧ لە شاری بەغداد لەدایکبووە. بەشی کوردی لە زانکۆی لە سلێمانی تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی چوار منداڵە. تا ئێستا دەیان بەرهەمی لە زمانی عەرەبییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، لەوانە (خۆشەویستی ڕاستەقینە، خوێندنەوەی بەسوود، دە بنەما بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکانمان، ڕێڕەوی خێزان، هەلی زێڕین، منداڵێک دەخوێنێتەوە، بەرچاوڕوونیی، خۆدۆزینەوە، هەرزەکار، کێشەکانی منداڵان، عەقڵی کراوە، شەمەندەفەری پێشکەوتن..هتد).

سەرچاوەکان:

  1. نامەیەکی (بەهجەت جەمیل) بۆ ئامادەکار، لە ٢٠ی ٥ی ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: ڕێبوار حەمەتۆفیق

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

عەلی عەبدوڵا حەسەن

بە (عەلی حاجی عەبدوڵای پریسی) ناسراوە. ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی (پریس) لەدایکبووە. قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە هەڵەبجە خوێندووە. کۆلێژی ئیمام ئەعزەمی لە بەغداد تەواوکردووە. وەرگێڕی تەفسیری ابن الکثیر و مدارج "پێنج بەرگ"، السالکین "سێ بەرگ)ـە. خانەنشینە.

عەمران حەمەسەعید

ناوی (عەمران حەمەسەعید ڕەحمان)ـە. ساڵی ١٩٧٢ لە شاری بەغداد لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٧٨ هاتونەتە هەڵەبجە، تا پۆلی شەشەمی ئامادەیی خوێندووە. چەندین کتیبی لە زمانی فارسییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، وەک: (شەیتان وخانم پرێم، جوانترین بەهرە، ڤێرۆنیکا بریار دەدات بمرێت، براوە تەنهایە، کیمیاگەر)ی پاولۆ کۆیلۆ، و چەند بەرهەمێکی تری جیهانی، وەک: (ئاشکراکردنی نهینیەکانی کیمیاگەر، پەیامبەرو دیوانە، مادام کامیلیا، سەرجەم بەرهەمەکانی ئیفلاتۆن، سینۆهە "سێ بەرگ"، سیاسەت، نەمری، نیاتوچکا، مرۆڤ و ئاینەکان... ).

عومەر ڕێشاوی

مامۆستای ئاینی و کەسایەتی و نوسەر و وەرگێڕە. ناوی (عومەر فەتاح یەعقوب)ـە، ساڵی ١٩٣٤ لە گوندی ڕێشاو لە خۆرهەڵاتی هەڵەبجە هاتووەتە ژیانەوە، ساڵی ١٩٤٣ دەستی بە خوێندنی فەقیەیەتی کردووە، ساڵی ١٩٥٦لەسەر دەستی مامۆستا مەلا عوسمان عەبدولعەزیز، ئیجازەی دوازدە عیلمی وەرگرتووە. ساڵی ١٩٥٩ خولی وەزارەتی مەعاریف تەواودەکات و دەبێتە مامۆستای سەرەتایی، لە قوتابخانەکانی (سەرگەت)، (پریس)، (پەیمانگای ئیسلامی) لە هەڵەبجە، دەرسی وتووەتەوە‌. لە کۆتایی پەنجاکاندا پەیوەندی بە کۆمەڵی برایانی موسڵمانەوە کردووە، یەکێک بووە لە ڕابەرانی ئەو کۆمەڵەیە. ساڵی ١٩٩٤ یەکێکبووە لە دامەزرێنەرانی یەکگرتووی ئیسلامی، پاشتر بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی، چەندین پلەی دیکەی وەرگرتووە. جگە لە نوسینی دەیان وتار، کۆمەڵێک بەرهەمیشی بە زمانی کوردی نوسیوە و وەرگێڕاوە، لەوانە: (تاوانە دەروونیەکان "وەرگێڕان"، بەرەو ڕێبازی ئیسلام "وەرگێڕان"، با منداڵانمان وا پێبگەن، خێزانی موسڵمان "وەرگێڕان"). شەوی ١٧ بۆ ١٨ی ١٠ی ٢٠٠١ لە شاری هەولێر کۆچیدواییکردووە و لە هەڵەبجە بەخاکسپێرراوە.

کەیوان هەورامی

وەرگێڕە. ناوی (کەیوان غەفوور سادق حەمەعەزیز)ە. ساڵی١٩٩٠ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی لە شارۆچکەی بیارە خوێندووە. کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی لە زانکۆی لە سلێمانی تەواوکردووە. ئەم بەرهەمانەی لە زمانی فارسییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی: (سوهراب باڵندەی کۆچەر، بوون و نەبوون لە دیدگەی خەییام و مەولاناوە، ئاوێنەی دڵ، ڕۆمانی سەگدڵ، ڕۆمانی شەوە ڕۆشنەکان، ڕۆمانی هاوزا، ڕۆمانی سووک و ڕسواکراوەکان، ڕۆمانی تاوان و سزا، ڕۆمانی قومارچی، ڕۆمانی یادداشتە ژێرزەمینییەکانن، ڕۆمانی بێگانە، ڕۆمانی تەقە لە کۆلارەکان مەکەن، کۆمەڵە چیرۆکی لووت).

کۆساران ئەحمەد فەرەج

ساڵی ١٩٩٠ لەدایکبووە. دەرچووی پەیمانگای تەکنیکیی هەڵەبجەیە. دانیشتووی شارۆچکەی (بیارە)یە. لە بواری دین و فەلسەفە و عیرفان و ئەخلاقدا، کاری وەرگێڕان دەکات و چەندین کتێبی وەرگێڕأوە. لەوانه:‌ (خودای مەولانا، خودای حافز) (پەنجا ساڵ لەگەڵ مەولانا)، (پەیمانی نێوان مرۆڤ و خودا)، (فێرگەی مەولانا)، (فەلسەفەی دروستبوونی مرۆڤ)، (لە حزووری حافزدا، زنجیرەی یەک: خوداناسیی حافز).

کۆسار بەرزنجی

ناوی (کۆسار ئەبوبەکر حەسەن)ـە. ساڵی ١٩٧٠ لە شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە، لە نەوەی شێخانی بەرزنجییە، خوێندنی سەرەتایی لە دێی گوڵپ و شارۆچکەی (خورماڵ)، ناوەندیی لە شارۆچکەی (سیروان) و ئامادەیی لە هەڵەبجە دەخوێنێت. ساڵی ١٩٩١ کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی بەغداد تەواودەکات، خوێندنی حوجرەی تەواوکردووە و ساڵی ١٩٩٣ مۆڵەتی زانستی ئاینی وەرگرتوە. لە سەرەتای دووهەزارەوە دەچێتە دەرەوەی وڵات، تا ساڵی ٢٠١٤ پاشان دەگەڕێتەوە و لە سلێمانی نیشتەجێدەبێت، زیاتر لە دە کتێبی وەرگێڕاوە بۆ سەر زمانی کوردی لەوانە: ڕێبەری ئاسان بۆ مەبەستەکانی شەریعەت، هێڵە گشتییەکانی میتۆدی ئیسلامی، بنچینەکانی فیقهو ڕێساکانی، زانستی کۆمەڵناسی ڕۆژئاوا.