پلەسپى
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14
بە دووری (١.٧م) لە باکورى خۆرئاواى سەنتەری گوندى (نێرگسەجاڕ)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) دوورە. هاوسنورە لەگەڵ دەرياچەى دەربەنديخان و لەبەرامبەر گوندى گوڵانە. لە کۆتايى زنجيرە بەرزاييەکانى خەزێنەدا هەڵکەوتووە، بەهۆى بوونى ڕيزە بەردێکى سپى ڕەنگ، کە خەڵکى ناوچەکە وەک پلە بەکاريانهێناوە و هاتوچۆيان لەسەر کردووە، بەو ناوەوە ناونراوه. پەنجا دۆنم زەویى کشتوکاڵى پشتاو دەبێت و دەکرێت بە دانەوێڵەى وەک گەنم و جۆ و نۆک.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى تيمى مەيدانى لەگەڵ (عومەر عەلی محەممەد ئەمین)، لەدايکبوو: ١٩٦٧، ئاستی خوێندن: سەرەتايى، پيشە: کاسب، لە ١٥ی ٣ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنى تيمى مەيدانى لەگەڵ (عەبدولکەریم محەممەد عەبدولقادر)ی ئەنجومەنی گوندی (نێرگسەجاڕ) لەدايکبوو: ١٩٥٥، ئاستی خوێندن: سەرەتايى، پيشە: کاسب، لە ١٥ی ٣ی ٢٠٢٤.
- بەکارهێنانی بەرنامەی سيستمى زانياریيە جوگرافيیەکان (GIS)(Arc Map ١٠.٨).
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندی نێرکسەجاڕ