سۆران خورماڵی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07


لاپەڕەی 117

شاعير

شاعیر، ڕۆژنامەوان و شانۆکار و ژەنیارە. ناوی (سۆران حەمەڕەشید ئەحمەد)ە و بە (سۆران خورماڵی) ناسراوە. ‌ساڵی ١٩٧١ له ‌شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە. قۆناغی ئامادەیی تەواوکردووە. کاتێک قوتابی بووە لە(سلێمان)ی، بە ‌ئامێری گیتار و فلامینگۆ لە فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەکان بەشداریکردووە و لەسەر ئاستی (عێراق) چەند جارێک ڕێزلێنانی وەرگرتووە. وەک ڕۆژنامەوان لە پاش ڕاپەڕین لەگەڵ چەند کەسێکی تردا ڕۆژنامەی (خورماڵ)یان دەرکردووەتەوە. سەرنوسەری ڕۆژنامەی (خورماڵی نوێ) بووە. ساڵی ١٩٩٣ یەکەم دیوانی شیعری بەناوی (ئەلف) چاپکردووە. بەشداری فلیمی (مەرگی ئەرخەوانی) کردووە. لە ئێستادا لە وڵاتى سوید نیشتەجێیە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی دوو منداڵه.

سەرچاوەکان:

  1. گفتوگۆی تیمی مەیدانی لەگەڵ (سۆران حەمەڕەشید ئەحمەد)، لە ١٨ی ٦ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی / شارۆچکەی خورماڵ

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

حاجی مەلا خالیدی دەرەیمەڕی

زاناو شاعیرە. ناوی (خالید محەممەد ڕەحیم)ە. ساڵی ١٩٢٣ لە گوندی دەرەیمەڕ لەدایکبووە. لە حەوت ساڵیدا لای مەلا عەلی ناوێک دەستدەکات بەخوێندن. خوێندنە سەرەتاییەکان لە گوندی بێرواس لە خۆرهەڵات تەواودەکات. لە بیارە لای مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس زانستە شەرعییەکانی خوێندووە. بە فەقێیەتی زۆر لە ناوچەکانی کوردستان گەڕاوە. لای شێخ عەبدوڵای تەکیەیی ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە. چەندینجار ئاوارەی ئێران بووە. ١٩٩١ دەگەڕێتەوە کوردستان و لە گوندی ئاواییی ڕۆستەم بەگ نیشتەجێدەبێت. لە ١٣ی ١ی ٢٠٠٢ کۆچیدواییکردووە.