شوان هەورامی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 52

ڕاگەیاندکار

ناوی (عەبدولڕەحمان کاکەوەیس عومەر)ە. ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی (تاوێرە) لەدایکبووە، تا قۆناغی ئامادەیی لە هەڵەبجە خوێندووە. کە کیمیابارانی هەڵەبجە بووە، خوێندکاری زانکۆی موسڵ بووە و بەو هۆیەوە تەواوینەکردووە. چەندین بابەت و وتاری لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی کوردستاندا بڵاوکردووەتەوە. یەکەم سەرنوسەری ڕۆژنامەی بزوتنەوەی ئیسلامی بووە. لە: ڕادوێی دەنگی ئیسلام، ئازاری هەڵەبجە، گۆڤاری پەیڕەو، کاریکردووە. ماوەیەک بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی بووە لە هەڵەبجە. بەرپرسی ژووری هەواڵ بووە لە کەناڵی ئاسمانیی پەیام. کتێبێکی شیعری و کتێبی (خیلافەت و پاشایەتی) چاپکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی شەش منداڵە. لە شاری سلێمانی دەژی.

سەرچاوەکان:

  1. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (چنور عەبدولڕەحمان کاکەوەیس)ی خوشکی (شوان هەورامی)، لەدایکبوو: ١٩٩٠، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستا، ٣١ی ١٢ی ٢٠٢٤.
  2. مێژووی ڕۆژنامەگەری لە هەڵەبجە (بەراییەکان تا ئایاری ٢٠٢٣)، نزار کەریم ئەحمەد، چاپی یەکەم، تاران، ٢٠٢٣، ل٥٣.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ماکوان هەڵەبجەیی

ڕاگەیاندکار و ڕۆژنامەوانە. ناوى (ماکوان عیزەت مەحموود)ە. ساڵى ١٩٧٩ لەدایکبووە. قۆناغى سەرەتایی و دواناوەندی و ئامادەیی لە هەڵەبجە خوێندووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین بەدەستهێناوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى دوو منداڵە. لە: گۆڤاری گزنگ، ماڵپەری پەیامنێر، ڕۆژنامەی وشە، کاریکردووە. لە بەڕێوبەرایەتیی پاراستنی تەندروستی بەرپرسی ڕاگەیاندن بووە. لە ئێستادا لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی و ڕۆژنامەی هەولێر لە کاری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانی بەردەوامە.

زیاتر بزانە
ڕاگەیاندکار

محەممەد عومەر حەمەڕەشید

ساڵی ٢٠٠٠ لەشاری هەڵەبجە لەدایکبووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی هەڵەبجە بەدەستهێناوە. لە: ڕادوێی دەنگی نوێ، کەناڵی هەڵەبجە تیڤی، تۆڕی میدیایی ٩٦٤، تۆڕی میدیای KBC کاریکردووە. لە ئێستادا وەک پەیامنێر و هەواڵساز لە تۆری میدیای KBC لە کاری ڕاگەیاندن بەردەوامە.

زیاتر بزانە
ڕاگەیاندکار

محەممەد نەجیب حەمەخان

ناوی (محەممەد حەمەنەجیب حەمەخان)ـە. ساڵی ١٩٨٥ لەدایکبووە. خەڵکی گوندی (دەرەیمەڕە)ە. تا قۆناغی ئامادەیی لە خورماڵ و بەشی ڕاگەیاندنی لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە. ماوەی ١٥ ساڵە کاری ڕاگەیاندن و ڕۆژنا‌مەوانی دەکات. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی دوو منداڵە. لە ماوەی جیاوازدا: وەک پەیامنێر و هەواڵساز لە ڕۆژنامەی دەستوور، وەک هەواڵساز و سەرنوسەر و جێگری بەڕێوەبەری ژووری هەواڵ لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی، پەیجی مۆر، سەرنوسەری سایتی ژیان، کاریکردووە و لە ئیستاشدا وەک جێگری بەڕێوەبەری ژووری هەواڵ لە کەناڵی کوردستان بەردەوامە.

زیاتر بزانە
ڕاگەیاندکار

موختار حەبیب محەممەد

ساڵی ١٩٨٢ لە گوند (کوڵکنیی شارەزوور) لەدایکبووە. ساڵی ١٩٩٩ دەستی بەکاری وێنەگرتن کردووه. لەکەناڵی ناوخۆیی یەکگرتوو لە هەڵەبجە، کەناڵی ئاسمانیی سپێدە، کاریکردووە. وەک وێنەگر لە چەند کورتە فلیم و کلیپێکدا بەشداریکردووە. لەئێستادا وەک وێنەگر لە تەلەفزیۆنی سپێدە بەردەوامە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی پێنج منداڵە.

زیاتر بزانە
ڕاگەیاندکار

مونیر سەلیم

ڕاگەیاندکار و شاعیرە. ناوی(مونیر کوڕی سەلیم بەگی ئەمین بەگی بەڵخە)یە. نازناوی(لهۆنی)یە. ساڵی ١٩٧٠ لە پارێزگای (دیوانیە) لەدایکبووە. دەرچووی ئامادەیی پیشەسازییە. هەندێک لە شیعرەکانی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بڵاوبوونەتەوە. لە ساڵی ١٩٩٧ چووەتە نێو دنیای ڕاگەیاندنەوە. سەرەتا وەک پەیامنێری ڕۆژنامە و دواتر ڕادوێ و پاشان تەلەفزیۆن کاریکردووە. لە چەندین دەزگا و کەناڵی ڕاگەیاندنی جیاجیادا کاریکردووە. لە بواری ڕێکخراوەیشدا کاریکردووە. ساڵی ٢٠٠٦ جێگری ئۆفیسی سلێمانی ڕێکخراوی کۆنکۆردیای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بووە. ئەندامی کارای ڕۆژنامەنوسانی کوردستانە. ئێستا ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەیەکە لە ڕادوێ و تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی منداڵێکە. لە ئێستادا لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە.

زیاتر بزانە
ڕاگەیاندکار

هەوراز گوڵپی

ناوی (هەوراز ئەمین قادر)ە. ساڵی ١٩٨٥ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ئامادەیی لە خورماڵ تەواوکردووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی عێراقییە لە بەغداد بەدەستهێناوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی دوو منداڵە. لە ساڵی ٢٠٠٦ەوه لە بواری ڕاگەیاندندا کاردەکات. ئەندامی دەستەی نوسەرانی گۆڤاری (گەرمیان) بووە لە بەغداد. بۆ ماوەی ساڵێک لە ڕادوێی (شەفەق) لە بەغداد و زیاتر لە ساڵێکیش لە ڕادوێی (نەوا) لە سلێمانی وەک بێژەر کاریکردووە. هەشت ساڵ وەک بێژەر و پێشکەشکار لە تۆڕی میدیایی (ڕووداو) بووە. لە ئێستادا لە گروپی میدیایی (ئاڤا) وەک بێژەر بەردەوامە.

زیاتر بزانە
ڕاگەیاندکار