عوبەید ئەحمەد سڵێمان

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 558

خێرخواز

بە (حاجى عوبەید هەورامى) ناسراوە. ساڵى ١٩٧٠ لە گوندى (دەرەیمەڕ)ی سەر بە ناحیەى خورماڵ لەدایکبووە. قۆناغى سەرەتایی و ئامادەیی لە سلێمانی خوێندووە. دەرچووی پەیمانگای تەکنیکی کەرکوکە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی ژمێریاری و کارگێڕیی بانکی بەدەستهێناوە. بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی گروپی کۆمپانیای دیوانە. چەند کارێکی خێرخوازی ئەنجامداوە، لەوانە: دروستکردنی مزگەوتی (کوردسات) لە سلێمانی، لەگەڵ حاجى عابیدى برایدا، بینای پارێزگای هەڵەبجەیان دروستکردووە، بەشداربووە لە دروستکردنی نەخۆشخانەی کۆرۆنا لە هەڵەبجە، لەگەڵ دوو بازرگانی تری شاری هەڵەبجە و حاجى عابدى برایدا، سەرقاڵى دروستکردنەوەی مزگەوت و شوێنەواری مزگەوتی گەورەی خورماڵن). هەزاران نەمامی بۆ سەوزکردنى ڕێگاکان لە سنورى هەورامان و شارەزوور دابینکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنى پێنج منداڵە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (عوبەید ئەحمەد سلێمان)، لە ١١ى ١ی ٢٠٢٥، لە سلێمانى.

ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی

4

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ئازاد تۆفیق حەمەباقی

ناوی (ئازاد تۆفیق حەمەباقی غەفور)ـە و بە (ئازادی تۆفیق هەورامی) ناسراوە. ساڵی ١٩٦٢ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی لە هەڵەبجە و ئامادەیی لە سلێمانی تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٩٤ مزگەوتی (دار الاحسان)ی لە هەڵەبجە دروستکردووە، مانگانە هاوکاری ٥٠ قوتابی زانکۆ و ١٠٠ خێزانی کەمدەرامەتی کردووە و بەردەوامە. بڕیاری دروستکردنی قوتابخانەیەکی لە ئاوبارە داوە و لە ئێستادا کاری لەسەر دەکرێت. خاوەنی کۆمپانیای بەیزایە بۆ مۆبێلیات. لە شاری سلێمانی دەژی.

ئاسۆ محەممەد عەلی بامۆکی

سەرمایەدارێکی خێرخوازە. ساڵی ١٩٦٦ لە پارێزگای هەڵەبجە لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە هەڵەبجە تەواوکردووە، ساڵی ١٩٩١ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستی ماتماتیک لە زانکۆی بەغداد بەدەستهێناوە. خێزاندارە و خاوەنی کچێک و سێ کوڕە، ئێستا لە شاری سلێمانی دەژین. لە خێزانێکی کاسب و بازرگان و خاکی گەورەبووە. حاجی محەممەد بامۆکی باوکی سەرمایەدارێکی بەناوبانگی هەڵەبجە بووە. لە ساڵی ١٩٨٦ هاوشانی باوکی و براکانی کاری بازرگانی کردووە و خۆی بونیادناوە. هەر لە سەرەتای لاوێتیەوە بە کارەساتە یەک لەدوایيەکەکانی هەڵەبجە و نەهامەتییەکانی شارەکە کاریگەر دەبێت و خەمێکی گەورە لەسەر هزر و بیرکردنەوەی بەجێدەهێڵێت، بەردەوام لەخەمی ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجەدا دەبێت. ساڵی ١٩٩٢ لەگەڵ براکانی کۆمپانیای هەڵەبجە بۆ بازرگانی سنوردار دادەمەزرێنێت و دواتر بەشی گواستنەوەی هەمان کۆمپانیا لە شارەکانی کوردستان و لقی کۆمپانیاکەی لە وڵاتانی تورکیا و ئێران و چین و ئیمارات دەکاتەوە. لە ساڵی ٢٠٠٣دا تۆڕی پەیوەندیکردنی ساناتێل دادەمەزرێنێت. ساڵی ٢٠٠٦ گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە دادەمەزرێنێت بۆ کۆکردنەوەی تەواوی کەرتە بازرگانیەکان و کۆمپانیا و کارخانە و پڕۆژەکانی، لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و ناوچەکە. سەرگەرمی بازرگانی دەبێت و لە (هەڵەبجە گروپ) دەرفەتی کاری ڕاستەوخۆ بۆ دامەزراندنی زیاتر لە هەزار ئەندازیار و کارمەند و پیشەگەر و پسپۆڕ دەڕەخسێنێت. بواری کارکردنی جۆراوجۆرە و لە کەرتی بەڵێندەرایەتی و پیشەسازی و کشتوکاڵ، وزە و سوتەمەنی و پەیوەندییەکان و وەبەرهێنانی خانوبەرە و ئاژەڵداریی، پەروەردە و خوێندن و تەندروستی و سەرچاوە مرۆییەکان، وەک کارگەی خشتی ئاسۆ و کارگەی خشتی هیلال، کارگەی قیری ئاران و کارگەی ڕۆنی زەیتونی ڕاسان و کارگەی کۆنکرێتی ئامادەکراوی هەڵەبجە، پڕۆژەی ناوازەی گاردن سیتی وەک کەرتی خانوبەرە، لە هەریەک لە شارەکانی سلێمانی و کەرکوک و بەغداد و ڕومادی، کۆمەڵگای پیشەسازیی خۆراک و ئاژەڵداریی ڕاسان لە شاری هەڵەبجە وەک کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی بۆ بوژانەوەی لەوەڕگای کوردستان و یارمەتیدانی جوتیاران و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان و چارەسەرکردنی بێکاریی و دەرفەتی کار بۆ خەڵکی کەمدەرامەت. زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆژیا و دایەنگە و باخچە و قوتابخانەی مۆنتیسۆریی نێودەوڵەتی، لەگەڵ هاوبەشەکانی فاملی مۆڵ وەک ڕاقیترین و جوانترین مۆڵی بازرگانی بۆ شاری سلێمانی. لە بواری خێرخوازیشدا، بەشی هاوکارییە مرۆیی و خێرخوازییەکان بۆ یارمەتیدانی هەژاران و قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکاتەوە. چەندین قوتابخانە و خەستەخانە و نۆژەنکردنەوەی مزگەوت و ڕووبەری سەوزایی فراوان و باخچە پێشکەش بە هاوڵاتیانی کوردستان دەکات و یەکێکە لە ئەستێرە و هێما دیارەکانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و تازەگەری و بونیادنان و هاوکارییە مرۆییەکانی کوردستان. تەنها لەماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوودا ئەو پڕۆژانەی بەشێوەی خێرخوازیی پێشکەشی پارێزگای هەڵەبجە کردووە، بریتین لە: کردنەوەی سێ یاریگا لە شاری هەڵەبجە بۆ لاوان و وەرزشدۆستان، یاریگای فوتبۆڵی ئاسۆ، یاریگای فوتساڵی ئەشکەوەڵ. یاریگای فوتساڵی شنروێ لە ساڵی ٢٠٠٩ بە بڕی (١.٢٠٠.٠٠٠ یەک ملیۆن و دوسەد هەزار دۆلار) و پشتیوانی تەواوی خول و چالاکییە وەرزشیەکانی هەڵەبجەی کردووە. ساڵی ٢٠١٨ دروستکردنی باخچەی شەونم حاجی محەممەد بامۆکی. ساڵی ٢٠٢٠ دروستکردنی قوتابخانەی ئاسۆی حاجی محەممەد بامۆکی. ساڵی ٢٠٢٠ بەشداری لە دروستکردنی نەخۆشخانەی وەفا بۆ توشبوانی کۆرۆنا لە هەڵەبجە. ساڵی ٢٠٢٢ دروستکردنەوەی ئامادەیی ئەحمەدموختار جاف، ساڵی ٢٠٢٤ سێ پڕۆژەی ناوازە، کە بریتیبوون لە: پڕۆژەی بەدارستانکردن و ژینگەدۆستی ڕێگای هەورامان لە گوندی زەردەهاڵ، کردنەوە و ڕادەستکردنی هۆڵی بۆنەکانی حاجی ئەختەر، کردنەوەی ئامادەیی هەڵەبجەی کچان بە شێوازێکی مۆدێرن و پێشکەوتوو. گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە، کە خاوەنداریەتییەکەی بۆ ئاسۆ محەممەد بامۆکی دەگەڕێتەوە، خاوەنی چەندین خەڵات و بڕوانامەی بەرزی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییە، دیارترینیان خەڵاتی دارایی نێودەوڵەتی وەک خێراترین کۆمپانیا لە گەشەسەندنی بازرگانی و بیناسازی - عێراق و خەڵاتی دارایی نێودەوڵەتی وەک خێراترین کۆمپانیای وەبەرهێنان و گەشەپێدان - بیناسازی – عێراق، ساڵی ٢٠٢١.

ئەسکەندەر کەیخەسرەو عەبدوڵا

نازناوی (دکتۆر ئەسکەندەر)ە، ساڵی ١٩٦٧لە گوندی نارنجڵە لەدایکبووە، دوو هاوسەری هەبووە، خاوەنی ١٠ منداڵ بووە. پەیمانگای بەشی یاریدەدەری پزیشکی تەواوکردووە. ساڵانی ١٩٨٩-٢٠٠٠ وەک بەڕێوەبەری چەند بنکە و نەخۆشخانەیەک دەستبەکاربووە، لەوانەش:(نەخۆشخانەی دوکان، نەخۆشخانەی ناحیەی پیرەمەگرون، نەخۆشخانەی شارەزوور لە زەڕایەن. ئاشتیخواز و خێرخوازی هەورامان و هەڵەبجە بووە، لە بواری بازرگانیشدا جێدەستی لە ناوچەکەدا دیاربووە، لەوانەش خاوەنی یەکەم کارگەی قارچک بووە لە گوندی خەرپانی، پڕۆژەى گاوداری لە گوندی نارنجڵە. لە کاری خێرخوازیدا بەردەوام هاوکار و یارمەتیدەرى هەژاران بووە، لە دروستکردنى چەند پڕۆژەیەکى ئاینى و مزگەوت و قوتابخانە، هەروەها بەردەوام کارى لەسەر سەوزکردنى ناوچەکە دەکرد؛ سەوزکردنى چەندین شوێن و ڕێگاى سەرەکى لەسەر ئەرکى خۆیى. بنەماڵەکەى مزگەوتێکیان لە هەڵەبجە بە ناوی (ئەسکەندەر هەورامی) دروستکردوە. ساڵی ٢٠١٨ کۆچیدواییکردووە.

ئیبراهیم فەقێ قادر سدیق

پزیشکە. ساڵی ١٩٥٢ لە شاری بەغداد لەدایکبووە. بڕوانامەی دکتۆرای لە ئازار بە گشتی و شێرپەنجە بە تایبەتیدا بەدەستهێناوە. دوای خزمەتی لە کوردستان و عێراق، ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٢٠ لە وڵاتی بەریتانیا خزمەتی کردووە و دواتر گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان. لەبەر خزمەتکردن بە شارەکە، ماڵەکەی هێناوەتە هەڵەبجە و ماوەی چوار ساڵە لە نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی وەک خێرخوازێک خۆبەخشانە کاردەکات و ڕۆژانە ٢٠ بۆ ٣٠ نەخۆش دەبینێت. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی حەوت منداڵە.

بەشیر مەنوچەر محەمەد فەقێ

خێرخوازە. ساڵی ١٩٧٠ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی سلێمانییە. خەریکی کاری بازرگانییە. لە کوردستان و وڵاتان بەشداری چەندین پڕۆژەی خێرخوازی کردووە. ساڵی ٢٠١٧ لە سەر ئەرکی خۆی هۆڵی فەقێی بۆ پرسەی ژنان لە گەڕەکی مۆردانە بە دوو نهۆم و تەواوی پێداویستییەکانییەوە دروستکردووە. خێزاندارە و لە هەڵەبجە دەژی.

جەمیل هەورامی

ناوی (جەمیل محەممەد حەسەن)ـە. ساڵی ١٩٥١ لە شارەدێی (تەوێڵە) لەدایکبووە. بە ئەندازیاری ژینگە و سەوزکردن ناسراوە، خاوەنی بیرۆکەی خانووی پلاستیک و سەوزکردن و ناشتنی دارە. سەدان هەزار نەمامی لە: پارکی ئازادی لە شاری سلێمانی، ڕێگەی قەڵاچوالان و تەگەران و دەباشان و سیتەک، ڕێگەی خەرپانی و خارگێلان و زەردەهاڵ بۆ هەورامان، ناشتووە. مام جەلال وەک نوێنەری خۆی لە شارەوانیی سلێمانی بۆ سەرپەرشتی باخچەکان دیاریکردووە. خاوەنی پڕۆژەی ناشتنی بەڕووە لە چیاکانی هەورامان. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە. لە ئێستادا سەرۆکی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستانە و لە تەوێڵە دەژی.