فایەق عەبدوڵا محەمەد
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
ساڵی ١٩٥١ لە گوندی قەڵب لەدایکبووە. لای باوکی خوێندوویەتی، ساڵی ١٩٦١ بۆ خوێندن ڕوو لە حوجرە و مەدرەسەکانی هەڵەبجە دەکات. ساڵی ١٩٧٦ کۆلیژی ئیمام ئەعزەمی لە بەغداد تەواوکردووە و بڕوانامەی پێشنوێژ و وتاربێژی وەرگرتووە و لە مزگەوتی شێخ مەعروفی کەرخی دامەزراوە. پاشان لە مزگەوتەکانی زەرایەن، بانی خێڵان، دەربەندیخان، بەرکێو لە سلێمانی پێشنوێژی کردووە. خێزاندەرە و خاوەنی هەشت منداڵە و خانەنشینە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لە گەڵ مەلا فایەق مەلا عەبدوڵا، لە دایکبووی ١٩٥١، بکالۆریۆس، خانەنشین، ١٢ی٢ی ٢٠٢٥ سلێمانی.
ئامادەکردنی: عەفان ئەحمەد عەلی