مستەفا محەمەد جەعفەر
وتارخوێن و وەرگێڕە، بە مستەفا محەمەد جعفر گوڵپی ناسراوە. ساڵی ١٩٦٨ لە گوڵپ لەدایکبووە. لای چەندین مامۆستا خوێندوویەتی و ساڵی ١٩٩١ز لە گوندی دەرەکێی هەورامانی خۆرهەڵات، لای مامۆستا مەلا عبدالخالق دزاوەری، ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە. لەم مزگەوتانە پێشنوێژ و وتارخوێن بووە: (مزگەوتی سەڵاحەدین الدینی ئەیوبی لە سیروان، مزگەوتی تەپی سەفای خواروو، گوندی عەنەب، مزگەوتی پاشا، مزگەوتی گوڵان . نزگەوتی فیردەوس ..هتد). خاوەنی ١٧ کتێبی چاپکراوە ، تەفسیر و بەیان بۆ موفرەداتی قورئان، بەڵگەبوونی سوننەت، موجمەلی بنەماکانی عەقیدەی تەوحید، ئایینەکەت بناسە. عەقیدەی ئیسلامی بۆ منداڵان و نەوجەوانان..هتد.
سەید عوسمان
ناوى تەواوى (عوسمان ئەحمەد عبدالرحمن فتاح)ە. لە ساڵی ١٩٧٦ لە گوندی (کانى توو) لەدایک بووە. دواناوەندى دیراساتى ئیسلامى تەواو دەکات. لە ساڵى ١٩٩٢ دەچێتە حوجرەى مزگەوتى گەیلانى و لای (د.ئەحمەدى شافیعى) دەست بە خوێندنى زانستەشەرعییەکان دەکات و لەسەر دەستى مامۆستا (سەید نەجم الدین تەها) فێرى وتاردان کراوە. لە لای مامۆستایان (مامۆستا عوسمان عبدالعزیز، عومەر ڕێشاوى، مەلا موسا، مامۆستا ئیسماعیلى دێرێ) وانەى خوێندووە. لە نێوان ساڵانى ١٩٩٧ بۆ ٢٠٠١ لە مزگەوتەکانى (تەوێڵە) و (کیلە سپى) وتاربێژبووە. ساڵى ٢٠٠٣ پەیمانگاى عبدالعزیزى بۆ زانستە شەرعییەکان تەواوکردووە و دامەزراوە. ساڵى ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٥ لە مزگەوتى (مەلا ساڵحى گەورە) ووتاربێژ بووە. لە ساڵى ( ٢٠٠٥) ەوە تا ئێستا لە (مزگەوتى نوور) لە شارى هەڵەبجە پێشنوێژ و ووتارخوێنە. خێزاندارە و خاوەنى پێنج منداڵە.
عارف غەفور ئەحمەد
بە د. عارف غەفور ناسراوە. لە ساڵى ١٩٧٢ لە شارى هەڵەبجە لەدایکبووە. کۆلێژى شەریعەى لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە.. لە ساڵى٢٠٠٧ و لە زانکۆى بەغداد خوێندنى ماستەر و ٢٠١٢ لە زانکۆى بەغداد پلەى دکتۆرا بەدەستدەهێنێت. لە ساڵى ٢٠١١ەوە تاوەکو ئێستا لە بەشى شەریعەى زانکۆى هەڵەبجە وانە دەڵێتەوە. لەگەڵ هەموو ئەمانشدا لە چەندین شوێن و مزگەوت وتاربێژى کردووە، لەوانە لە مزگەوتى بنات الحداد، الحرییە الثلثە، ساحب البراق و العباس لە شارى بەغداد و لە شارى سلێمانیش لە مزگەوتەکانى ئەحمەدى حاجى عەلى و حاجى سەلیم قامیشى و ... وتارى داوە. لە شارى سلێمانى نیشتەجێیە.