حەمەسەعید حەمەعەلی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 308

پێشنوێژ و وتاربێژ

ناوی (حەمەسەعید حەمەعەلی فەتاح حەمەساڵح)ـە. ساڵی ١٩٧١ لە گوندی (گمە)ی سەر بە شارۆچکەی بەمۆ لەدایکبووە. لەتەمەنی منداڵییەوە دەستیکردووە بە خوێندنی قورئان و بابەتە شەرعییەکان. لە خانەقای بیارە لەسەر دەستی مامۆستا (مەلا محەممەد ئەمین کانی سانانی) مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە. ساڵی ٢٠٠٩ قۆناغی ئامادەیی ئیسلامی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆلێژی خوێندنی ئیسلامی لە زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. لەچەند مزگەوتێک پێشنوێژی و وتاربێژ بووە، وەک: ساڵی ١٩٩٧ تا ١٩٩٩ لە مزگەوتی سیراجەدین لە قەزای دەربەندیخان و ساڵی ١٩٩٩ تا ٢٠٠١ لەمزگەوتی حاجی لەر لە ناحیەی مەیدان و لە ساڵی ٢٠٠١‌ تا ئێستا لە مزگەوتی شێخ لەنگەری خواروو لە گەرمیان.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (حەمەسەعید حەمەعەلی فەتاح)، لەدایکبوو: ١٩٧١، لە ١٥ی ٤ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی / شارۆچکەی بەمۆ

2

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

فەلاح جەمیل جەعفەر

ساڵی ١٩٦٩ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە شارەدێی تەوێڵە و هەڵەبجە تەواوکردووە. لە مەدرەسەى گەیلانی و ئوسامە بۆ زانستە شەرعییەکان، خوێندوویەتی. پەیمانگاى وتاربێژانی لە سلێمانی و دواتریش کۆلێژى کوردستان، بەشى بنەماکانی ئاینی تەواوکردووە و بڕوانامەى بەکالۆریۆسی وەرگرتووە. لە ئۆردۆگاى سەقز لە وڵاتی ئێران، لە مزگەوتی گێڵدەرە، لە تەپی سەفا وتاربێژ بووە. لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا لە مزگەوتی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس لە پێشنوێژی و وتاردان بەردەوامە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. جگە لە زمانی کوردی، عەرەبی و فارسییش دەزانێـت.

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ

فەلاح کەیخەسرەو عەبدوڵا

ساڵى ١٩٨٠ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنى سێ منداڵە. قۆناغى سەرەتایى لە هەڵەبجە تەواوکردووە و خوێندنى ئیسلامى خوێندووە و مۆڵەتی مەلایەتى وەرگرتووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسى لە زانستە ئیسلامییەکان بەدەستهێناوە. لە چەندین مزگەوت پێشنوێژ و وتاربێژ بووە و لە ئێستادا لە مزگەوتى گوندى (خاکوخۆڵ) بەردەوامە.

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ

کاروان ڕەشید محێدین

پێشنوێژ و وتاربێژ، نوسەر و وەرگێڕە. ساڵی ١٩٨٣ لە شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ئامادەیی لە خورماڵ و پەیمانگای مامۆستایانی لە هەڵەبجە تەواوکردووە و وەک مامۆستا دامەزراوە. مۆڵەتی عیلمی لە زانستە شەرعییەکان وەرگرتووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی یەک منداڵە. ساڵی ٢٠١٨ بووە بە وتاربێژی مزگەوتی (دێکۆن). بەرنامەی ئاینی لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن پێشکەشدەکات. خاوەنی ١١ کتێبی چاپکراوە، لەوانە (کەمینەکان و ڕۆڵیان لە ئاژاوە و کەوتنی دەوڵەتە ئیسلامییەکاندا، خۆرئاواییەکان چییان لە پێغەمبەر (د.خ) دەوێت، ئیسلام و داهاتووی مرۆڤایەتی، ئەزموونی من، منارەی ونبوو).

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ

کەمال نەجمەدین ئەوڕەحیم

ساڵی ١٩٦٦ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی چوار منداڵە. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و پەیمانگای ئیسلامی لە هەڵەبجە خوێندووە. ماوەی پێنج ساڵ لە ئۆردوگای (گلیاران) لە مزگەوت وانەی بە قوتابیانی وتووەتەوە. مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە. لە چەند مزگەوتێک پێشنوێژ و وتاربێژ بووە و لە ئێستادا لە مزگەوتی (بیلالی حەبەشی) لە شاری هەڵەبجە بەردەوامە. ماوەی هەشت ساڵ لە مزگەوت و حوجرەکانی هەڵەبجە وانەی وتووەتەوە.

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ

کەیوان عەلی حەمەسەعید

ساڵی ١٩٨٤ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە هەڵەبجەى تازە و هەڵەبجەى شەهید تەواوکردووە. پەیمانگاى وتاربێژانی تەواوکردووە و لە مزگەوتی پریس وتاربێژی کردووە. لە ساڵی ٢٠١٣ تا ئێستا لە مزگەوتی حوزەیفە لە هەڵەبجەى شەهید بەردەوامە لە پێشنوێژی. ساڵانی ٢٠١٧ تا ٢٠٢٠ ئەندامی لیژنەى فتواى هەڵەبجەى شەهید بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. جگە لە زمانی کوردی، عەرەبی و فارسییش دەزانێت.

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ

کەیوان مەحموود سەعید

پێشنوێژ و وتاربێژ و وەرگێڕە. بە (دکتۆر عومەر زەڵمى) ناسراوە. ساڵى ١٩٧٢ لە گوندى (زەڵم) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنى چوار منداڵە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی موسڵ و ماستەر و دکتۆرای لە زانکۆی بەغداد بەدەستهێناوە. لە چەندین مزگەوت پێشنوێژ و وتاربێژ بووە و لە ئێستادا لە مزگەوتى (حاجى فارسى بێسەرى) لە شارى سلێمانى بەردەوامە. خاوەنی دوو کتێبى وەرگێڕان بە ناوەکانی (ئەلەپەشە، پێشەوایەک بۆ مرۆڤایەتى).

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ