مەلا سادقی تەوێڵە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
خوێندەوار و زانا بووە. ساڵی لەدایکبوونی دیارنییە. تەمەنی زۆر نەبووە. لە تەوێڵە لەدایکبووە. بەوەدا، کە هاوچەرخ و هاوڕێی مەلائەحمەدی نۆدشی بووە؛ دەبێت لە نیوەی یەکەمی ١٨٠٠دا ژیابێت. لە تەوێڵە خوێندوویەتی و بۆ خوێندن دەچێتە نۆدشە و دێتە خورماڵ بۆ لای مەلاجەلال و پاشان دەبێتە موستەعید لای شێخ عەبدوڵای خەرپانی و دەڵێن مەولەوی(کامل)ی لای ئەم خوێندووە. تەنیا کوڕێکی بووە، کە بنەماڵەیەکی زانا و دانایان لێکەوتوەتەوە. لە تەوێڵە کۆچیدواییکردووە.
سەرچاوەکان:
- سەربوردێکی هەورامان و سەردانێکی تەوێڵە، عبدالرزاق عبدالرحمن محمد، چاپی یەکەم، ٢٠٠٥، تاران، ل٦٢٠.
- یادی مەردان، مەلاعەبدولکەریمی مودەڕیس، بەرگی دووەم، چاپخانەی کۆڕی زانیاری عێراق، بەغداد، ١٩٨٣، ل٣٦٦.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم