حاجی حەمەڕەحیمی خەرپانی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14
حیکایەتخوانە. ناوی (محەممەد حەمەڕەحیم شەمسەدین)ـە. ساڵی ١٩١٩ لە گوندی خەرپانی لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. حیکایەتخوانێکی بەناوبانگ بووە، گەنجینەی زانیاری و ڕووداوە مێژووییەکانی هەورامان و هەڵەبجە و ناوچەکەی لابووە، ساڵی ١٩٧٢ تا کۆچیدواییکردووە بەردەوام ڕۆژژمێری هەبووە و تیایدا جگە لە یادگاریی خۆی، ڕووداوە گرنگە کۆمەڵایەتی و مێژوویی و سیاسی و ئابورییەکانی تۆمارکردووە. ڕۆژژمێرەکانی بۆ لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی سوودیانلێوەرگیراوە. ساڵی ١٩٤٨ بەشداری شەڕی فەڵەستین و جولەکەی کردووە. شێخ مەحموودی مەلیکی کوردستان و جەنەڕاڵ حەمەڕەشید خانی بانەیی بە گەنجی بینیوە. خەڵکێکی زۆر بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتی باخ و میرات و دیاریکردنی سنور سەردانیانکردووە، بۆ ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بۆ زۆر ناوچەی کوردستان ڕۆشتووە. ساڵی ٢٠٢٢ کۆچیدواییکردووە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (عەدنان حەمەسەعید شەمسەدین)، لەدایکبوو: ١٩٦٣، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: جوتیار، لە ٦ی ٤ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (حاجی عیزەت محەممەد بارام)، لەدایکبوی ١٩٤٧، پیشە، خانەنشین، لە ٦ی ٤ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید