ئەحمەد خەسرەو کوڵکنی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 164

سەرۆک عەشیرەت

ناوی (ئەحمەد خەسرەو مستەفا ڕەمەزان)ـە و بە (ئەحمەدی خەسرەوی کوڵکنی) ناسراوە. ‌ساڵی ١٩٢٧ لەدایکبووە. بە کاری کشتوکاڵییەوە سەرقاڵبووە. هاوکاریی شۆڕشی کورد و پێشمەرگەی کردووە. پاش ڕاپەڕین بووە بە سەرۆکی عەشیرەتی سەدانی. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ‌ساڵی ٢٠٠٥ لەگوندی کوڵکنیی ئیسماعیلی خەسره ‌و کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی گوندی شیرەمەڕ‌ بەخاکسپێراوە.

سەرچاوەکان:

  1. هەڵەبجە و تیشکێک لەسەر بنەماڵەکانی، سیف الدین سید محمد نانەوا، ئامادەکردنی: عبدالقادر احمد شادی، چاپی یەکەم، چاپخانەی چوارچرا، سلێمانی، ٢٠١٠، ل٥١١.
  2. ڕۆژمێری پێشمەرگەیەک، محەمەدی حاجی مەحمود، بەرگی دووەم، چاپی یەکەم، چاپخانەی بێسارانی، سلێمانی، ١٩٩٩، ل٤٤٠.
  3. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (محەممەد ئەحمەد خەسرەو)، لەدایکبوو: ١٩٥٢، ئاستی خوێندن: سەرەتای، پیشە: کاسب، لە ١٣ی ٩ی ٢٠١٣.
  4. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (جەمال محەممەد ئەحمەد)، لەدایکبوو: ١٩٧٢، بروانامە: دبلۆم، پیشە:فەرمانبەر، لە ١٢ی ٦ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: سەرچڵ یونس

2

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

حاجی حەمەعەلی لامەرکەزی

پیاوماقوڵ و سەرۆک عەشیرەتی کەڵور بووە، لە ساڵی ٢٠١٩ کۆچیدواییکردووە. جەڕاحێکی بەناوبانگیش بووە. هەر لە گوندی لامەرکەزی دانیشتووە. شارەزای مێژوو و بنەماڵەکانی ناوچەکە بووە.

زیاتر بزانە
سەرۆک عەشیرەت

حسێن بەگى مەحموود پاشاى جاف

بەگزادە و سەرۆک عەشیرەتی جافه. ناوی (حسێن بەگ کوڕى مەحموود پاشا کوڕى محەممەد پاشا کوڕى کەيخەسرەوبەگى جاف)ـە. دايکى ناوى (حەبيبە)یە. سێيەم کوڕى مەحموود پاشاى جافه. ساڵى ١٨٨١ لەدایکبووە. سێ جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوه.‌ موڵکی لە: زەڕايەن، سەيدسادق (باوەکوژراو)، عەنەب، بياوێڵە هەبووە. ساڵى ١٩٣٦ لە هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانى (عەبابەيلێ) بەخاکسپێرراوە.

زیاتر بزانە
سەرۆک عەشیرەت

حەمەئەمین بەگی عەباس بەگ

ناوی (حەمەئەمین بەگی عەباس بەگی یارئەحمەدبەگ‌)ـە. ‌ساڵی ١٩١٣ لە گوندی (ئاواییی ڕۆستەم بەگ)ى نزیک شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. پاش کۆچیدوایی (ئەحمەد بەگ)ی (ڕیشێن) و (حەمەسەعید بەگ)ی (دەرەشیش)، بووەتە سەرۆک عەشیرەتی (وەڵەدبەگی). خاوەن دیوەخان بووە، پەیوەندی لەگەڵ هەموو بەگزادە جافەکان و سەرۆک عەشیرەتەکان کەسایەتییەکانی سنورەکەدا هەبووه. ‌ساڵی ١٩٦١ بەشداری کۆبوونەوە فراوانەکەی گوندی (تەپی سەفا) بووە. ساڵی ٢٠٠٣ لەشاری سلێمانی کۆچیدواییکردووە.

زیاتر بزانە
سەرۆک عەشیرەت

حەمەسەعید مەحموود سان ئەحمەد شەمێرانی

ناوی (حەمەسەعید مەحموود سان ئەحمەد)ە. ‌ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی (کانی کەوه)‌ی ناوچەی شەمێران لەدایکبووە. لە حوجره خوێندویەتی. ‌پاش کۆچیدوایی باوکی لە ساڵی ١٩٧٤ بووە بە‌ سەرۆک عەشیرەتی شەمێران. ‌ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندیکردووە بە شۆڕشی ئەیلولەوە و تا ١٩٧٤ پێشمەرگە بووە و پلەی سەرلق بووە. له ‌پاش ڕاپەڕین‌ ئامر هێزی شەمێران بووە. ‌ساڵی ١٩٩٧ لەگەڵ ڕیشسپیانی عەشیرەتی شەمێرانی پێشنیازی دروستکردنی سندوقی عەشیرەتی شەمێرانیان کردووە و سەرکەوتوبوون لە بەدەمەوچوونی پرسه ‌و کێشەکاندا. لەگەڵ ئامۆزای خۆی ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. تا ئێستاش سەرۆک عەشیرەتی شەمێرانه ‌و کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی و کاریگەرە لە چارەسەرکردنی پرسە کۆمەڵایەتییەکاندا بەشدارە و ڕۆڵی هەیە.

زیاتر بزانە
سەرۆک عەشیرەت

حەمەی هەواس ئێناخی

ناوی (حاجی محەممەد عەباس ئەحمەد)ە. ‌ساڵی ١٩١٤ لە گوندی (لمە)ی ناوچەی ئێناخینشینی خۆرهەڵاتی شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی شەش منداڵە. بە کاری ئاژەڵداری و کشتوکاڵەوە خەریکبووە. ‌ساڵی ١٩٤٥ بۆ ماوەی چەند مانگێک دەسەڵاتداری شاری پاوە بووە. ساڵی ١٩٦١ بەشداری کۆبوونەوه فراوانەکەی گوندی تەپی سەفای کردووە. لە شۆڕشی ئەیلولدا یەکێک بووە لە ‌سەرپەلەکانی داستانی پردی زەڵمی ساڵی ١٩٦٣. ‌ساڵی ١٩٧٦ لەلایەن حکومەتەوه ‌بۆ ماوەی ٦ مانگ دەستگیرکراوە. ‌ساڵی ١٩٨٠ لەلایەن خزمانی عەشیرەتی ئێناخییەوە وەک سەرۆک عەشیرەتی ئێناخی هەڵبژێرراوە. لەکاتی کیمیابارانی ١٩٨٨ی هەڵەبجه،‌ ئاواری ئێران بووە. ساڵی ١٩٩٣ له ‌شاری هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە.

زیاتر بزانە
سەرۆک عەشیرەت

خەسرەو مستەفا سەدانی

ناوی (خەسرەوى مستەفا ڕەمەزان)ـە و بە (خەسرەوی مچە) یان (خەسرەو مستەفا سەدانی) ناسراوە. ‌ساڵی ١٨٧٠ لەدایکبووه. سەرۆک عەشرەتى سەدانی بووە. ساڵی ١٩١٦ ‌بەشداری غەزای ڕووسی کردووە. پەیوەندی باشی لەگەڵ شێخ مەحموودی حەفیددا هەبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. لەسەردەمی ئەودا وازیان لە ژیانى کۆچەری هێناوە و لە گوێ چەمى زەڵم نزیک شارۆچکەی خورماڵ ساڵی ١٩٣٧ بەناوی ئیسماعیلی کوڕیەوە گوندی (کوڵکنیى ئیسماعیلی خەسرەو)یان ئاوەدانکردووەتەوە، کە ئێستا بە (کوڵکنیی ئیسماعیلی خەسرەو) ناسراوه. ‌ساڵی ١٩٣٣ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی گوندی شیرەمەڕ بەخاکسپێراوە.

زیاتر بزانە
سەرۆک عەشیرەت