حەمەئەمین محەمەد حەسەن

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-16


لاپەڕەی 141

ڕاوێژکار

ڕاوێژکار بەپلەى بەڕێوەبەرى گشتى و وتەبێژى وەزارەت، بە ئەندازیار محەمەد ئەمین هەورامانى ناسراوە، لە ساڵى ١٩٥٤ لە تەوێڵە لەدایکبووە، لە ساڵى ١٩٧٢ ئامادەیى پیشەسازى بەشى کارەباى تەواوکردوە و دواتر لە زانکۆى تەکنۆلۆجى بەغدا بەکالۆریۆسى بەدەستهێناوە. خێزاندارە و خاوەنى چوارمنداڵە. ساڵى ١٩٧٧، بۆ ڕاهێنان لەسەر ئامێرى تۆرباینى بەنداوى دوکان، دەنێردرێتە (مۆسکۆ)، چەندین ساڵ وەک ئەندازیار لەو وێستگەیە کاریکردووە. لەساڵى ١٩٩١ دواى پچڕانى کارەباى هەرێم، لەگەڵ عێراق دەبێتە یەکەم بەڕێوەبەرى کۆنترۆڵى کارەباى هەرێمى کوردستان. بەشداربووە لەڕووپێویى بونیادنانى وێستگەى کارەباى خاوێن لەگوندى نەوتێ لەقەرەداغ، بەشداربووە لە بەگەڕخستنەوەى وێستگەکانى کارەبا لەبەنداوى دەربەندیخان. ١٩٩٧-٢٠٠٣ لەگەڵ بەرنامەى پەرەپێدانى نەتەوەیەکگرتوەکان کاریکردوە. یەکەم بەڕێوەبەرى هایدرۆپاوەر و وزە نوێکان بووە لە حکومەتى هەرێم. ساڵى ٢٠٠٦ بووەتە ئەندامى ئەنجومەنى ڕاوێژکارى وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێم. لە ساڵى ٢٠١٠ بووەتە ڕاوێژکار لە وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێم. دوو ساڵ وتەبێژی وەزارەتی کارەبا بووە. چەندین خەڵاتى نێودەوڵەتى پێبەخشراوە. ئەندامى سەندیکاى یەکێتى ئەندازیارانى کوردستانە، سەرۆکى دامەزراوەى ڕێکخراوى وزە و گەشەپێدانە بۆ پاراستنى ژینگە، ماوەى ١٢ساڵە ئەندامى ئەنجومەنى باڵاى پاراستن و چاکردنى ژینگەى هەرێمى کوردستانە. لەساڵى ٢٠١٩دا خانەنشین بووە. لە هەولێر نیشتەجێیە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى ئامادەکارلەگەڵ ناوبراو (حەمەئەمین محەمەد حەسەن)،لە ٤ى١ى٢٠٢٥، لەڕێگەى تەلەفۆن.
  2. وێنەى بڕوانامەو خەڵات و ڤیدیۆکانى چاوپێکەوتنى ناوبراو لەلایى ئامادەکار.

ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی

8

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

خالید شێخ سديق

ڕاوێژکاری یاساییە. ناوی (خالید سديق عەبدلعەزیز محەممەد)ە. لە بنەماڵەیەکی ئاینی لە شارى هەڵەبجە لەدایکبووه. کۆلێژى ياسا و ڕاميارى لە زانکۆى سەڵاحەدین خوێندووە. جگە لە زمانی کوردی، عەرەبى، ئينگليزى و فارسى دەزانێت. ‌ساڵى ٢٠١٥ بڕوانامەى ناوبژيوانى دادوەرى (التحکم القضائي) بەدەستهێناوە. لە ئیستادا وەک ڕاوێژکارى ياسايى لە سەرۆکايەتیى ئەنجومەنى وەزيران کاردەکات. سەرۆکى ليژنەى تەواوکردنى ڕێکارەکانى بەپارێزگابوونى هەڵەبجەى شەهيد بووە. چەندين وتاری له ‌ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوکردووەتەوە.

زیاتر بزانە
ڕاوێژکار