خالید شێخ سديق
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
ڕاوێژکاری یاساییە. ناوی (خالید سديق عەبدلعەزیز محەممەد)ە. لە بنەماڵەیەکی ئاینی لە شارى هەڵەبجە لەدایکبووه. کۆلێژى ياسا و ڕاميارى لە زانکۆى سەڵاحەدین خوێندووە. جگە لە زمانی کوردی، عەرەبى، ئينگليزى و فارسى دەزانێت. ساڵى ٢٠١٥ بڕوانامەى ناوبژيوانى دادوەرى (التحکم القضائي) بەدەستهێناوە. لە ئیستادا وەک ڕاوێژکارى ياسايى لە سەرۆکايەتیى ئەنجومەنى وەزيران کاردەکات. سەرۆکى ليژنەى تەواوکردنى ڕێکارەکانى بەپارێزگابوونى هەڵەبجەى شەهيد بووە. چەندين وتاری له ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوکردووەتەوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (خالید شێخ سديق)، لەدایکبوو: ١٩٦٨، بڕوانامە: بەکالۆريۆس، لە ٢٢ی ٣ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: نزار کەمال حەمەئەمین