کوێستان ئەکرەم فەرەج

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 113

سەرۆکی شارەوانی

سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە‌یە. ساڵی ١٩٦٦ لە گوندی (عەبابەیلێ)ی نزیک هەڵەبجە لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتايى و ناوەنديى و ئامادەيى لە هەڵەبجە خوێندووە‌. پەيمانگاى تەکنەلۆجى لە کەرکوک تەواوکردووە. دواتر بەکالۆريۆسى لە کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەتى زانکۆى هەڵەبجەى بەدەستهێناوە‌. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى دوو منداڵە. ساڵى ١٩٩٣ بووە بە لێپرسراوى لقى هەڵەبجەى يەکێتى ژنانى کوردستان و هەمان ساڵ بووە بە فەرمانبەر لە شارەوانیى هەڵەبجە. لەو فەرمانگەیەدا پلە کارگێڕییەکانی بڕیوە و ساڵی‌ ٢٠١٦ بووە بە سەرۆکى شارەوانیى هەڵەبجە و تا ٢٠٢٢ بەردەوامبووە. لەسەر داواى خۆى دەستی لە کار کێشاوەتەوە. بە نوێنەرایەتیی هەڵەبجە ئەندامی ڕێکخراوی لاهایە بۆ جينۆسايد. بەشداری چەندان کۆبوونەوە و کۆنفرانسى لەناوە و دەرەوەى وڵات کردووە و زیاتر لە ١٥٠ خەڵات و ڕێزلێنانى وەرگرتووە.

سەرچاوەکان:

  1. نامەيەکى (کوێستان شێخ ئەکرەم) بۆ ئامادەکار (د. عادل سدیق عەلی)، لە ٢٦ی ٣ی ٢٠٢٣.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادکار (نزار کەمال حەمەئەمین) لەگەڵ (کوێستان ئەکرەم فەرەج)، لە ٢٨ی ٢ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: د. عادل سدیق عەلی,نزار کەمال حەمەئەمین

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

تۆفیق حاجی محەممەد عەلی

سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە بووە. ساڵی ١٩٠٤ لە ھەڵەبجە لەدایکبووە. کوڕی حەمەعەلی میرزا حەمەکەریمی پاڵانیابووە، کە باوکی یەکەم سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجەبووە. خوێندنی سەرەتایی لە سلێمانی تەواوکردووە. چەند ساڵێک لە خوێندن دابڕاوە و دەستیکردووە بە کاروباری بازرگانی، پاشان دەستیکردووەتەوە بە خوێندن. لە ساڵانی ١٩٣٠ بۆ ١٩٤٧ سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە بووه. لەسەردەمی ناوبراودا چەندین پڕۆژەی چاکسازیی لە ھەڵەبجە جێبەجێکراون. ساڵی ١٩٨٧ کۆچیدواییکردووە.

زیاتر بزانە
سەرۆکی شارەوانی

حەسەن ڕەشيد محەممەد

سەرۆکى شارەوانى هەڵەبجە بووە‌. ساڵی ١٩٥٦ لە گوندى (عەبابەيلێ) لەدایکبووە. ساڵى ١٩٧٠ پەيوەندى بە شۆڕشەوە کردووە. دواى نسکۆ و گەڕانەوەی ساڵی ١٩٧٥ خوێندى ئامادەيى تەواوکردووە و ساڵی ١٩٧٦ بووە بە فەرمانبەر. ژيانى هاوسەریی پێکهێناوه و خاوەنى پێنج منداڵە. پاش ڕاپەڕينی ساڵی ١٩٨٧ى هەڵەبجە لەگەڵ خانەوادەکەى ئاوارەى وڵاتى ئێران بوون‌. ئەندامى سەرکردايەتیى بزووتنەوە بووە. بەشداری لە ڕاپەڕینی ساڵهی ١٩٩١دا کردووە. ساڵی ١٩٩٢ دەستی لە سیاسەت کێشاوەتەوە. ساڵی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٥ سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە بووە. پاشان لە ٨ی٩ی ٢٠٠٨ بووەتە سەرۆکی شارەوانیی تەوێڵە و دواتر لە ماوەی جیادا کراوە‌ بە سەرۆکی شارەوانیی بیارە و خورماڵ. ساڵی ٢٠١٦ بووەتە بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانیەکانی هەڵەبجە بەوەکالەت و ڕۆڵی هەبووە لە پێکهێنان ئەو بەڕێوەبەرایەتییەدا. ساڵی ٢٠٢٢ خانەنشین بووە.

زیاتر بزانە
سەرۆکی شارەوانی

داود بەگی عەبابەیلێ

سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە ‌و لە بەگزادەکانی جافە. ناوی (داودبەگ کوڕی حەمەسەعید بەگ کوڕی وەسمان پاشای جاف)ـە و بە (داودبەگی عەبابەیلێ) ناسراوە. ساڵی ١٨٩٥ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووه. لە حوجرە خوێندویەتی. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٠ منداڵە. چووەتە عەبابەیلێ و کۆشکی بۆ خۆی دروستکردووە. لە ساڵانی سییەکانی سەدەی ڕابردوودا بۆ یەکەمجار موبەریدەی کارەبای بردووەتە‌ گوندی عەبابەیلێ. لە سەرەتای ساڵانی بیستەکان و لەسەردەمی ئینگلیزەکاندا بووە بە‌ یەکەمین سەرۆکی شارەوانی. یەکێک بووە لە سەرۆکەکانی هۆزی گەورەی جاف. لە سنوری شارەزوور و هەڵەبجەدا خاوەنی ١٨ گوند بووه. ساڵی ١٩٧٥ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی گوندی عەبابەیلێ بەخاکسپێرراوە.

زیاتر بزانە
سەرۆکی شارەوانی

سەلامی حاجی بیلال

سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە‌یە. ناوی (سەلام بیلال ئەسکەندەر)ە. ساڵی ١٩٦٧ لە شارەدێی (تەوێڵە) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی لە تەوێڵە و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری سلێمانی خوێندووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی شارستانی لە زانکۆی موسڵ بە دەستهێناوە. ٢٠٠٦ بۆ ٢٠٠٩ سەرۆکی شارەوانیی (خورماڵ) بووە. چەندین پۆستی کارگێڕی وەک (بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی بەوەکالەت، لێپرسراوی پڕۆژەکان، پلان و بەدواداچوون) بینیوە. ساڵی ٢٠٢٣ بووە بە سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە. چەندین پڕۆژەی وەستاوی خستوەتەوەگەڕ و چەند پڕۆژەیەکی نوێی ئەنجامداوە.

زیاتر بزانە
سەرۆکی شارەوانی

سەید کەریم سەید قادر خەیات هەڵەبجەیی

سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجەیە. ناوی (کەریم قادر "خەیات" فەرەج هەڵەبجەیی)یە. ساڵی ١٩٥٣ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە هەڵەبجە و بەشی شارستانیی کۆلێجی ئەندازیاری لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردووه و وەک ئەندازیار لە شاری نەجەف دامەزراوە. دواتر ڕاژەکەی گواستووەتەوە بۆ پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی محەلی. لەماوەی جیاوازدا بەرپرسی شارەوانییەکانی قەڵادزێ و سەیدسادق بووە. ساڵانی ١٩٨٧ بۆ ١٩٨٨ وەک ئەندازیار لە شارەوانیی هەڵەبجە و دواتر سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە کاریکردووە. پاش کیمیابارانی هەڵەبجە خۆی و خێزانەکەی ئاوارەی وڵاتی ئێران بوون. پاش ڕاپەڕین و لە ساڵی ١٩٩٢ بۆ ماوەیەک لە شارەوانیی هەڵەبجەی تازە (قەزای شارەزوور) وەک ئەندازیار کاریکردووە و دواتر گواستراوەتەوە بۆ شارەوانی سلێمانی. ساڵی ١٩٩٦ بە نەخۆشی لە کۆچیدواییکردووە.

زیاتر بزانە
سەرۆکی شارەوانی

بارام بەگی ئەحمەدبەگی ڕیشێن

لە بەگزادەکانى وەڵەدبەگى عەشيرەتى جافە. ناوی (بارام بەگ کوڕى ئەحمەد بەگ کوڕى محەممەد بەگ کوڕى قادر بەگە. باوکى بە ئەحمەد بەگى ڕێشێن ناسراوە‌. (سەبیحەخان)ی دایکیشی کچی عوسمان پاشای جاف و عاديلەخان بووە. ساڵى ١٩٢٤ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، هاوسەرگيرى کردووە. له دوای خۆیدا سێ کوڕ و سێ کچی جێهێشتووە، يەکێک لەوانە هونەرمەندى گۆرانيبێژ (پەيوەند جاف)ـە. له ‌ناوەڕاستى شەستەکانى سەدەى ڕابردوو ماوەيەک سەرۆکى شارەوانیی هەڵەبجه بووە‌. ساڵی ١٩٨٣ به نەخۆشی کۆچیدواییکردووە.

زیاتر بزانە
سەرۆکی شارەوانی