عەبدوڵا محەممەد خواکەرەم نەورۆڵی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14


لاپەڕەی 105

سەرۆک عەشیرەت

سەرۆک عەشرەتی نەورۆڵی، ئاینپەروەر، نیشتمان دۆست، سوارچاکە. ساڵی ١٨٨٠ لەدایکبووە. خاوەنی ٣٠٠ سێ سەد ئەسپسوار و ٧٠٠ پیادە بووە، ئیدارە و کارگێڕی زۆر باشی لە عەشیرەتەکەیدا بەڕێوەبردووە. لە هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان و گەرمیاندا دەسەڵاتی ڕۆشتووە. ئەو ماوەیەیی، کە دابڕان لە فەرماندارێتی و قایمقامی هەڵەبجەدا بەهۆی بارودۆخی سیاسییەوه،‌ دروستبووە، وەک بەڕێوەبەری شار کاری هاوڵاتیان بەڕێکردووە. کاتێک هەواڵی تیرۆرکردنی شاعیر و چیرۆکنوس (ئەحمەدموختار جاف)ی پێ دەگەیەنن، بەدەم تەرمی شاعیرەوە ڕۆیشتووە و مەراسیمیان بۆ جەنازەکەی کردووە. هاوکار و کۆمەکی هەژارەکانی کردووە و ئاشی تایبەتی بۆ داناون. هاوڕێی مەلیکی کوردستان (شێخ مەحموودی حەفید) بووە.

سەرچاوەکان:

  1. لێکۆڵینەوەیەک سەبارەت بە ناوچەی نەورۆڵی، شوان ئەفراسیاب عەلی، (بەرهەمی بڵاونەکراوە)، هەڵەبجە، ٢٠١٥.
  2. هەڵەبجەو تیشکێک لەسەر نوسین و کۆکردنەوەی (سیف الدین سەید محەممەد نانەوا)، ئامادەکردنی: عەبدولقادر ئەحمەد شادی، چاپی یەکەم ٢٠١٠، چاپخانەی چوارچرا، ل٢٥٣- ٢٥٦.
  3. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ هەریەک لە (کوێخا حەمەڕەشید هانەژاڵە، کویخا مەحموود نەوەر، کوێخا محەممەدی سەراو، حاجی تۆفیق چرۆستانە، حاجی حەمەعەزیز حاجی عەبدولڕەحیم، حاجی ڕەئوف عەزیز ئەمین کەوتەیی، مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی، ئەفراسیاب عەلی عەبدوڵا نەورۆڵی

ئامادەکردنی: شوان ئەفراسیاب عەلی

4

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

حاجی حەمەعەلی لامەرکەزی

پیاوماقوڵ و سەرۆک عەشیرەتی کەڵور بووە، لە ساڵی ٢٠١٩ کۆچیدواییکردووە. جەڕاحێکی بەناوبانگیش بووە. هەر لە گوندی لامەرکەزی دانیشتووە. شارەزای مێژوو و بنەماڵەکانی ناوچەکە بووە.

زیاتر بزانە
سەرۆک عەشیرەت

حسێن بەگى مەحموود پاشاى جاف

بەگزادە و سەرۆک عەشیرەتی جافه. ناوی (حسێن بەگ کوڕى مەحموود پاشا کوڕى محەممەد پاشا کوڕى کەيخەسرەوبەگى جاف)ـە. دايکى ناوى (حەبيبە)یە. سێيەم کوڕى مەحموود پاشاى جافه. ساڵى ١٨٨١ لەدایکبووە. سێ جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوه.‌ موڵکی لە: زەڕايەن، سەيدسادق (باوەکوژراو)، عەنەب، بياوێڵە هەبووە. ساڵى ١٩٣٦ لە هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانى (عەبابەيلێ) بەخاکسپێرراوە.

زیاتر بزانە
سەرۆک عەشیرەت

حەمەئەمین بەگی عەباس بەگ

ناوی (حەمەئەمین بەگی عەباس بەگی یارئەحمەدبەگ‌)ـە. ‌ساڵی ١٩١٣ لە گوندی (ئاواییی ڕۆستەم بەگ)ى نزیک شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. پاش کۆچیدوایی (ئەحمەد بەگ)ی (ڕیشێن) و (حەمەسەعید بەگ)ی (دەرەشیش)، بووەتە سەرۆک عەشیرەتی (وەڵەدبەگی). خاوەن دیوەخان بووە، پەیوەندی لەگەڵ هەموو بەگزادە جافەکان و سەرۆک عەشیرەتەکان کەسایەتییەکانی سنورەکەدا هەبووه. ‌ساڵی ١٩٦١ بەشداری کۆبوونەوە فراوانەکەی گوندی (تەپی سەفا) بووە. ساڵی ٢٠٠٣ لەشاری سلێمانی کۆچیدواییکردووە.

زیاتر بزانە
سەرۆک عەشیرەت

حەمەسەعید مەحموود سان ئەحمەد شەمێرانی

ناوی (حەمەسەعید مەحموود سان ئەحمەد)ە. ‌ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی (کانی کەوه)‌ی ناوچەی شەمێران لەدایکبووە. لە حوجره خوێندویەتی. ‌پاش کۆچیدوایی باوکی لە ساڵی ١٩٧٤ بووە بە‌ سەرۆک عەشیرەتی شەمێران. ‌ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندیکردووە بە شۆڕشی ئەیلولەوە و تا ١٩٧٤ پێشمەرگە بووە و پلەی سەرلق بووە. له ‌پاش ڕاپەڕین‌ ئامر هێزی شەمێران بووە. ‌ساڵی ١٩٩٧ لەگەڵ ڕیشسپیانی عەشیرەتی شەمێرانی پێشنیازی دروستکردنی سندوقی عەشیرەتی شەمێرانیان کردووە و سەرکەوتوبوون لە بەدەمەوچوونی پرسه ‌و کێشەکاندا. لەگەڵ ئامۆزای خۆی ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. تا ئێستاش سەرۆک عەشیرەتی شەمێرانه ‌و کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی و کاریگەرە لە چارەسەرکردنی پرسە کۆمەڵایەتییەکاندا بەشدارە و ڕۆڵی هەیە.

زیاتر بزانە
سەرۆک عەشیرەت

حەمەی هەواس ئێناخی

ناوی (حاجی محەممەد عەباس ئەحمەد)ە. ‌ساڵی ١٩١٤ لە گوندی (لمە)ی ناوچەی ئێناخینشینی خۆرهەڵاتی شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی شەش منداڵە. بە کاری ئاژەڵداری و کشتوکاڵەوە خەریکبووە. ‌ساڵی ١٩٤٥ بۆ ماوەی چەند مانگێک دەسەڵاتداری شاری پاوە بووە. ساڵی ١٩٦١ بەشداری کۆبوونەوه فراوانەکەی گوندی تەپی سەفای کردووە. لە شۆڕشی ئەیلولدا یەکێک بووە لە ‌سەرپەلەکانی داستانی پردی زەڵمی ساڵی ١٩٦٣. ‌ساڵی ١٩٧٦ لەلایەن حکومەتەوه ‌بۆ ماوەی ٦ مانگ دەستگیرکراوە. ‌ساڵی ١٩٨٠ لەلایەن خزمانی عەشیرەتی ئێناخییەوە وەک سەرۆک عەشیرەتی ئێناخی هەڵبژێرراوە. لەکاتی کیمیابارانی ١٩٨٨ی هەڵەبجه،‌ ئاواری ئێران بووە. ساڵی ١٩٩٣ له ‌شاری هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە.

زیاتر بزانە
سەرۆک عەشیرەت

خەسرەو مستەفا سەدانی

ناوی (خەسرەوى مستەفا ڕەمەزان)ـە و بە (خەسرەوی مچە) یان (خەسرەو مستەفا سەدانی) ناسراوە. ‌ساڵی ١٨٧٠ لەدایکبووه. سەرۆک عەشرەتى سەدانی بووە. ساڵی ١٩١٦ ‌بەشداری غەزای ڕووسی کردووە. پەیوەندی باشی لەگەڵ شێخ مەحموودی حەفیددا هەبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. لەسەردەمی ئەودا وازیان لە ژیانى کۆچەری هێناوە و لە گوێ چەمى زەڵم نزیک شارۆچکەی خورماڵ ساڵی ١٩٣٧ بەناوی ئیسماعیلی کوڕیەوە گوندی (کوڵکنیى ئیسماعیلی خەسرەو)یان ئاوەدانکردووەتەوە، کە ئێستا بە (کوڵکنیی ئیسماعیلی خەسرەو) ناسراوه. ‌ساڵی ١٩٣٣ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی گوندی شیرەمەڕ بەخاکسپێراوە.

زیاتر بزانە
سەرۆک عەشیرەت