بەردەلێن ٢
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
کەوتووەتە باشوری گوندی (ئاوایی ڕۆستەم بەگ) و خۆرئاوای گوندی (دێکۆن)ی سەر به ناحیەی (خورماڵ). لەنێوان گوندەکە و شارۆچکەی خورماڵ هەڵکەوتووە. بەهۆی ئەوەی کەوتووەتە بەردەم جۆگەی دەلێن، ئەو ناوەی لێنراوە. ڕووبەرەکەى نزیکەى ٢٠٠ دۆنم دەبێت. جيا لەوەیش، زەوییەکەى بۆ کشتوکاڵ بەکاردەهێنرێت و ٣٥ جوتیار کاری لێدەکەن و بەتایبەت بۆ گەنمکردن. ئێستا بەشێکى کراوە بە باخ.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتى تیمى مەیدانى لەگەڵ (ناجى ئەحمەد محەممەد)ی ئەنجومەنی گوندی (ئاوایی ڕۆستەم بەگ)، لەدایکبوو: ١٩٦٦، پیشە: کاسب، لە ١٠ی ٢ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتى تیمى مەیدانى لەگەڵ (سەمیر ئەکرەم محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٧٤، پیشە: کاسب، لە ١٠ی ٢ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتى تیمى مەیدانى لەگەڵ (ئیسماعیل ڕەشید سەعید)، لەدایکبوو: ١٩٧٣، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: فەرمانبەر، لە ١٠ی ٢ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتى تیمى مەیدانى لەگەڵ (محەممەد ڕەووف فەرەج حسەین)، لەدایکبوو: ١٩٥١، پیشە: خانەنشین، لە ١٠ی ٢ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتى تیمى مەیدانى لەگەڵ (محەممەد کەریم فەتاح)ی ئەنجومەنی گوندی (دێکۆن)، لەدایکبوو: ١٩٧٠، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستا، لە ١٠ی ٢ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: تیمى مەیدانى/ گوندى ئاوایی ڕۆستەم بەگ