ملازم سیروان نەوڕۆڵی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 41

پەلەمانتار

ناوی (عوسمان محەممەد عەبدولمحەممەد) و بە (ملازم سیروان نەوڕۆڵی) ناسراوە. ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی (خێڵی حەمە)ی سەر بە شارۆچکەی خورماڵ لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی لە خورماڵ و ناوەندی و ئامادەیی لە هەڵەبجە تەواوکردووە. ساڵی ١٩٦٧ کۆلێژی سەربازی تەواوکردووه. کاری ڕێکخستنی نهێنی کردووە و پەیوەندی بە شۆڕشەوە کردووە و چەندین پۆستی وەرگرتووه. ساڵی ١٩٩٢ بووە بە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان. لە پاش کۆچیدوایی میرزا حەسەنی براگەورەی، ساڵی ١٩٨٨ بووە بە سەرۆک عەشیرەتی نەوڕۆڵی. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٩٧ شەهیدبووە.

سەرچاوەکان:

  1. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (عەبدوڵا محەممەد عەبدولمحەممەد "عەبدوڵا نەورۆڵی")، لەدایکبوو: ١٩٥٧، بڕوانامە: بەکالۆرێۆس، پیشە: خانەنشین، لە ١٤ی ٣ی ٢٠٢٤.
  2. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (ڕەوەند سیروان محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٨١، بڕوانامە: ماستەر، پیشە: خوێنکاری دکتۆرا، لە ١ی ٤ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: سەرچڵ یونس

4

هاوبەشی پێبکە