نامەیەکی مەولەویی تاوگۆزی بۆ شازادەی دەوڵەتی قاجار
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
نامەیەکی مەلا عەبدولڕەحیمی مەولەوی تاوگۆزی (١٨٠٦-١٨٨٢)یە بۆ شازادە فەرهاد میرزای قاجاری (معتمد الدولة) (١٨١٨-١٨٨٨)ی والی کوردستانی ئەردەڵان نێرراوە. ناوەڕۆکی نامەکە بابەتێکی عەقیدەیی و کەلامییە، وەک دەردەکەوێت، فەرهاد میرزا خۆی پرسیار و داوای ڕوونکردنەوەی لە مەولەوی کردووە. نامەکە لە چوارچێوەی کەشکۆڵێک (مجموعة)دایە، کە چەند بابەتێکی تری تێدایە و یەکەمیان ئەم نامەیەی مەولەوییە و ئەوانی تر هی (فرج اللە میرزا عەبدوڕەحیمی خاڵخاڵی، محمد تاهیری تائی، حەبیبوڵا ئەنساری...) و چەند کەسێکی ترن.
ناساندنی نامەکە:
ناونیشانی دەستنوس: نامەی مەلا عەبدولڕەحیمی تاوگۆزی مەولەوی بۆ فەرهاد میرزا
نوسەر: عەبدولڕەحیمی مەولەوی
ساڵی نوسینەوە: ١٢٨٣
نوسەرەوە (ناسخ): دیار نییە
زمان: فارسی
جۆری خەت: نەستەعلیق
ژمارەی پەڕە: ٧
قەبارە: ١٥ بە ٢١سم
ناوەرۆکی نامەکە:
بسم اللە الرحمن الرحیم، این مکتوبیست کە جناب فضائل مآب مولی ملا عبدالرحیم کە موصوف بە مولوی است بە فرهاد میرزای شهزادە نوشتە است، ربنا اغفر لنا ولإخواننا.... کۆتایی: باغ حکومت را هميشه به آبياري مرحمت تازه داريد وفقکم الله تعالي... در نبي کندي تحرير پذيرفت. شوێنی پاراستن: ئەنجومەنی شورای ئیسلامی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
سەرچاوەکان:
- ئەرشیفی ناوەندی_کوردستان بۆ دکیۆمێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی لە زانکۆی سلێمانی، بەشی دەستنوسەکان- کەشکۆڵەکان.
ئامادەکردنی: د. هەردی مەهدی میکە