لەسێدارەدراوانی ناحیەی سیروان لە نوسراوێکی ئەمنی شارۆچکەکەدا بۆ ئەمنی هەڵەبجە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
بەگوێرەی نوسراوێکی ئەمنی سیروان لە ٢٦ی ١٠ی ١٩٨٠، کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەمنی هەڵەبجە کراوە، زانیاریی ورد لەبارەی پێنچ کەسایەتیی لە سێدارەدراو و کەسوکاری پلەیەک هەتا پلە سێیان خراوەتەڕوو، کە لە نێوان ساڵانی ١٩٦٨ تا ١٩٨٠ لەلایەن دەوڵەتەوە بە تۆمەتی بەشداریی چالاکیی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان و کاری حیزبییەوە، لەسێدارەدراون، کەسایەتییەکان بریتین لە:
١. عەلی مەلا حەمەئەمین ئەحمەد، ساڵی ١٩٧٩ لەسێدارەدراوە.
٢. عەزیز محەمەد ئەحمەد هاروونی، ساڵی ١٩٧٨ لەسێدارەدراوە.
٣. خالید حسێن عەبدوڵا دەرەشیسی، ساڵی ١٩٧٧ لەسێدارەدراوە.
٤. حسێن محەمەد کاکەوەیس ساڵی ١٩٧٨ لەسێدارەدراوە.
٥. ئیسماعیل کەریم فەرەج ساڵی ١٩٧٨ لەسێدارەدراوە.
سەرچاوەکان:
- ئەرشیفی ناوەندی کوردستان بۆ دۆکیۆمێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی لە زانکۆی سلێمانی، بەشی بەڵگەنامەکان، بەڵگەنامەکانی باشووری کوردستان. کۆدی دۆسێ: SKE٨.٧٢٠.
ئامادەکردنی: د. هەردی مەهدی میکە