قەواڵەیەکی کڕین و فرۆشتن بە خەت و مۆری مەولەویی تاوگۆزی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
گرێبەستی کڕین و فرۆشتن و سپاردنی موڵکێکە لە نێوان ههردوو کەسایەتیی (قوربانی) و (فەتاح) ناوێک. قەواڵەکە مەولەوی ڕێکیخستووە و به خهتی خۆی نوسیویهتییهوه و مۆری خۆیشی لێداوه. یەکلاکردنەوەی کڕین و فرۆشتن و سپاردنی موڵکەکەیە بە قوربانی (برای خواجە مەولان). مێژووی نوسین و ئامادەکردنی قەواڵەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٢٨١ی کۆچی (1865ز). لە لای خوارەوەی قەواڵەکە ناوی (عبدالرحیم المعدوم الحسینی) هاتووە، کە هەمان ناوی ڕاستەقینەی مەولەویی تاوگۆزیی شاعیر و زانای کوردە. قەواڵەکە لەلایەن بنەماڵەی سەید حەسەنی بیارەیی، کە لەڕێگەی بەڕێزان کاک ئیسماعیلی کوڕی سەید حەسەنی بیارەیی و د. یەحیا ڕێشاوییەوە پێشکەش بە ئەرشیفی ناوەندی کوردستان لە زانکۆی سلێمانی کراوە.
ناساندنی قەواڵەکە:
ناونیشان: دەقی قەواڵەیەکی مەولەوی(معدوم)
نوسەر: سەید عەبدوڕەحیمی مەولەوی(١٨٠٦-١٨٨٢ز)
زمانی قەواڵە: فارسی
مێژووی نوسینەوە: ١٢٨١ ك -١٨٦٥ک
قەبارەی قەواڵە: 18 سم x 13.5سم
دۆزینەوە و ساغکردنەوە: هەردی مەهدی میکە
شوێنی پاراستنی ئۆرجیناڵ: ناوەندی کوردستان/ زانکۆی سلێمانی
دەقی قەواڵەکە:
لای سەرەوەی قەواڵەکە: المطلع علی بیع فتاح (مۆری هێلکەیی خودی مەولەوی کە نوسراوە: عبدالرحیم المعدوم) و الشراء قربانی کما فی (دوو وشە لێرەدا ڕهش بووەتەوە و تێکچووە)
ناوەڕۆکی قەواڵەکەش ئاوا دەستپێدەکات:
در حضور جمع کثیر با اطلاع این فقیر
فتاح پسر معروف ملکی است که در خواجایی با خواجه مولان در آن شریک بودند بمبلغ دو صد قران بقربانی نام برادر خواجه مولان فروخت و صیغه ایجاب و قبول درباره آنها جاری گردید بعد از این همان ملک ملک قربانی است نه فتاح و نه وارث اوست نمیرسد ادعای همان ملک بکنند و السلام علد تابع الهدی
جهت یادداشت قلمی شد
ناو و ئیمزا و ساڵی نوسین
عبدالرحیم المعدوم الحسینی
سنە ١٢٨١ (1865ز)
سەرچاوەکان:
- ئەرشیفی ناوەندی کوردستان. بەشی بەڵگەنامەکانی باشوری کوردستان. نامەکان
ئامادەکردنی: د. هەردی مەهدی میکە