سجیلی مەحکەمەی هەڵەبجە

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 395

٢ی ٤ی ١٩٢٤ بۆ ١٢ی ١٢ی ١٩٢٤

دەفتەرێکی ٩٠ لاپەڕەیی قەبارە نیو ئەیفۆڕە. بەرگێکی مقەبایی ڕەنگ مەیلەو سووری گوڵداری هەیه،‌ کە چەند وێنەیەکی گوڵ و خونچە و بەڕووی لەسەرە. تەنها ٤١ لاپەڕە لە کاغەزەکانی نوسراوە و لەوەو دوا، تا کۆتایی بە بەتاڵی ماوەتەوە. بە زمان و ئەلفوبێی کوردی (ئارامی:عەرەبی) و بە مرەکەبی ڕەش نوسراوەتەوە. له ‌ناوەڕاستی لاپەڕەی یەکەمیدا بە سێ ستوون نوسراوه:‌ (سجیلی مەحکەمەی هەڵەبجه ‌٢ی ٤ی ١٩٢٤ بۆ ١٢ی ١٢ی ١٩٢٤) لاپەڕەی دووەمی بە بەتاڵی بەجێهێڵراوە. لە لاپەڕە پێنجییەوە و لە سوچی سەرەوە بە دەستەڕاستدا زنجیرەی ژمارەی لەسەر دانراوە تا لاپەڕە ٤١ و بە هەمان شێوەش لەسەر لاپەڕە نەنوسراوەکانیش ژمارەی لاپەڕە دانراوە. لە کۆتایی تۆمارەکەشدا بە دوو ستوون نوسراوە‌ (قاضى الحلبجه عبدللطيف)، نوسینی ناوەکە بەڕەنگی شین و له ‌شێوەی واژوودایە‌. تۆمارەکە تایبەتە بە ٥١ لەو کێشانەی، کە لەو هەشت مانگ و دە ڕۆژەدا ڕوویانداوە و پەڕاوی یاساییان بۆ کراوەتەوە. جۆری کێشەکان هەمەجۆرەن (شایەتی، زەویوزار، قەرز، شەڕ...) و لە شوێنە جیاوازەکانەوە (دەرەشیش، بیاوێڵە، ناوشار...) لە خەڵکانی هەمەجۆرەوە (بەگزادە، جولەکە، کەرکوکی ...)یەوە بوون.

سەرچاوەکان:

  1. دەقی تۆمارەکە کە لە (بنکەی ژین) لە شاری سلێمانی پارێزراوه و بە نوسراوی فەرمی لە ڕۆژی ١٧ی ١ی ٢٠٢٤ پێشکەش بە پرۆژەی زانیارینامەی پارێزگای هەڵەبجە کراوە.

ئامادەکردنی: بنکەی ژین

4

هاوبەشی پێبکە