تاقیکردنەوەی سەری ساڵ لە ژێر بۆردووماندا

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 379

وێنەی بەڵگەیی. ناونیشان: تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی خوێندنگەیەکی هەورامان. نارنجڵە

مێژووی وێنەکە بۆ ٣٠ی نیسانی ١٩٧٤ (چوار ڕۆژ پاش بۆردوومانی هەڵەبجە) دەگەڕێتەوە. تایبەتە بە‌ تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی خوێندنی ١٩٧٣-١٩٧٤ی قوتابخانەی نارنجڵەی هەورامان و لە (باخی کەیوا) لە گوندی (نارنجڵە) گیراوە. کاتێک لە ترسی بۆردومانی فڕۆکەکانی حکومەت، پەنایان بۆ ئەو شوێنە بردووه. لەسەر پشتی وێنەکە بەڕێوەبەری قوتابخانەکە مامۆستا (حەمەڕەشید) بە خەتی خۆی نوسیوویەتی (دوای بۆردوومانی هەڵەبجە لەناو باخەکاندا تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵمان دەکرد لە ترسی فڕۆکە و قەصف). ئەوەی لە وێنەکەدا دیارە، چوار مامۆستا و چەند خوێندکارێکن، (لە چەپەوە: مامۆستا حەمەڕەشید نادر هەورامی "بەڕێوەبەری قوتابخانەی نارنجڵە"، مامۆستا حامد فەیزوڵا، مامۆستا وەکیل سەعید، مامۆستا ئیسماعیل تەها و حاجی حەمەسەعید حسێن "کارگوزاری قوتابخانە" بە جلوبەرگی کوردیی هەورامییانە و شەش خوێندکار)، هاوکات کەشی وێنەکەش لە ژینگەیەکی کراوە و باخێک و ئێکسسوارات و کەرەستەکان، لە نمونەی دەفتەر و کتێب و کورسی و وشکە کەڵەکی دەوروبەری دانیشتوان و تەڵانێکی کراوەی باخە.شوێن: هەڵەبجە، هەورامان، نارنجڵە، باخی کەیوا.

قەبارەی وێنە: ٩ بە ١٤سم

جۆر: وێنەی ڕەشوسپی

جۆری ئەرشیف: ئۆرجیناڵ/ دیجیتاڵ

ڕۆژی وێنەگرتن: ٣٠ی ٤ی

ناساندنی وێنەکە:

ئەم وێنەیە لەلایەن مامۆستا حەمەڕەشید نادر هەورامی، لە ڕێگەی بەڕێز مامۆستا ئەنوەر نارنجڵەیی و کاک فریاد ڕۆستەمەوە، بە ئەرشیفی ناوەندی کوردستان لە زانکۆی سلێمانی سپێرراوە.

سەرچاوەکان:

  1. ناوەندی کوردستان بۆ دۆکیۆمێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی لە زانکۆی سلێمانی، بەڵگەنامەکان، بەشی وێنەکانی باشووری کوردستان.

ئامادەکردنی: د.هەردی مەهدی میکە

2

هاوبەشی پێبکە