بڕیاری ژمارە ٢٨/ ٤٠٠٨
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
بڕیاری فەرماندەیی مەکتەبی ڕێکخستنی باکوری حزبی بەعسە. بەرپرسی مەکتەبەکە بە واژۆی (عەلی حەسەن مەجید) لە ٢٠ی ٦ی ١٩٨٧ دەرچووە، دەقەکەی بریتییە لە:
١- هەموو گوندەکانی کوردستانی عێراق بە ناوچەی قەدەغەکراو لە قەڵەمدەدرێن.
٢- تەقەکردن تیایاندا ئازادە.
٣- هاتوچۆ بۆ ئەوێ و لەوێوە بۆ شارەکان بەتەواوی قەدەغەیە.
٤- دەبێت هێزی سوپا بە بەردەوامی لەو گوندانە بدات.
٥- هەرکەسێک لەو ناوچانە بێت تەمەنی لە ١٥-٧٠ ساڵ بێت، دەبێت بگیرێت و دوای لێکۆڵینەوە یەکسەر گوللەباران بکرێت.
بڕیارەکە بووە بناغەی مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکی گوندەکان لە شارباژێڕەوە بۆ هەڵەبجە و هەورامان و زۆرترین کەسی مەدەنی پێ کوژراوە.
سەرچاوەکان:
- هەڵەبجە مەملەکەتی ژیان، خەبات عەبدوڵا، چاپی یەکەم، چاپخانە ڕەنج، سلێمانی، ٢٠١٠، ل٣٨٢ و ٣٩١.
- گۆڤاری (ئەنفالستان)، ژمارە (٥)ی ساڵی پێنجەم ٢٠٠٨ بڕیاری ٤٠٠٨، ل٤.
ئامادەکردنی: هومايون ساحيب کەریم