یەکبوون
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
گۆڤارێکی فکری و ڕۆشنبیری و ئایینییە. دوو مانگ جارێک دەرچووە. مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکبوون دەریکردووە. دوای یەکگرتنی بزوتنەوە و نەهزە، هەردوو گۆڤاری (جەماوەر) و (ڕابەر) یەکخراون و بوونەتە (یەکبوون). چوار ژمارەی بە تیراژی ١٠٠٠ دانەی ئەیفۆڕی ١٠٠ لاپەڕەی لێدەرچووە. بەرگەکەی ڕەنگاوڕەنگ و لاپەڕەکانی ڕەشوسپی بوون. کامیل مەحموود سەرنوسەری بووە. بەهۆی لێکترازان و جیابوونەوەوە ڕاگیراوە.
سەرچاوەکان:
- مێژووی ڕۆژنامەگەری لە هەڵەبجە (بەراییەکان تا ئایاری ٢٠٢٣)، نزار کریم ئەحمەد، چاپی یەکەم، تاران، ٢٠٢٣، ل٦٠.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (ڕێبوار حەمە سەلیم "وەرزێر")، لەدایکبوو: ١٩٦٢، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستا، لە ١٢ى ٩ى ٢٠٢٣.
- نیوز (بڵاوکراوه)
- بڵاوکراوەیەکی مانگانەی لقی هەورامانی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان بووە. بەتایبەت بۆ سێ مانگ دەرچووە و سێ ژمارەی بە ڕەشوسپیی ئەیفۆڕ و بە چوار لاپەڕە لە ساڵی ٢٠١١دا لێدەرکراوە. ستافێکی تایبەتی هەبووە. خاوەنی ئیمتیازی بەشی ڕاگەیاندنی لقی ڕێکخراوەکە
- مێژووی ڕۆژنامەگەری لە هەورامان، (ڕۆژنامە، گۆڤار، بڵاوکراوە) ١٩٤٠-٢٠١٩، ڕێباز گوڵپی، چاپی یەکەم، ٢٠١٩، ل١٦٠.
- بڵاوکراوەی (٣ نیوز)، ژمارە (١).
- ی ئازار (ڕۆژنامە)
- ڕۆژنامەیەکی تایبەت بووە بە مەرگەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە. لیژنەی ناوچەی هەڵەبجەی (پ. د. ک) دەریکردووە. (بەختیار سدیق) سەرپەرشتیکردووە و (نامق هەورامی)ش یارمەتیداوە. سێ ژمارەی لێدەرچووە.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (نامیق شەفیعوڵڵا کەرەم "نامیق هەورامی")، لەدایکبوو: ١٩٧١، پیشە: فەرمانبەر، لە ١١ى ٤ى ٢٠٢٣.
- ی سێ (ڕۆژنامە)
- بڵاوکراوەیەکی ساڵانەی سەربەخۆی تایبەتە بە یادی کیمیابارانی هەڵەبجە بووە. بە هەوڵ و ماندووبوونی (سەلام مستەفا) بە تەنها دەرچووە. لە هەندێک ژمارەدا خاوەنی ئیمتیازی نوسراوە دڵسۆزانی هەڵەبجە. خۆی نوسین و مۆتیڤ و دیزاین و تەواوی بابەتی ڕۆژنامەکەی ئامادەکردووە
- ڕۆژنامەی شانزەی سێ، ژمارە ١ تا ژمارە ١٢ لەبەردەست ئامادەکار.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لە گەڵ سە لام مستەفا ساڵح، لە دایکبووی ١٩٥٧، ئامادەیی، سەرنوسەری لاوکراوەکە، ٧ی ٣ی ٢٠٢٥ سلێمانی.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم