هەورامان ٢

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


گۆڤارێکی فیکریی ڕۆشنبیریی وەرزییە. مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامان لە سلێمانی دەریدەکات، یەکەم ژمارەی زستانی ٢٠٠٣ دەرچووە. مامۆستا عوسمان محەممەد هەورامی و ئەیوب ڕۆستەم سەرنوسەر و بەڕێوەبەری نوسینی ژمارە یەک و دووی گۆڤارەکە بووە. دواتر و لە ژمارە سێوە، ئەیوب ڕۆستەم بووەتە سەرنوسەر و ئبیراهیم حاجی زەڵمی بەڕێوەبەری نوسینی بووە. جیا لە نوسەرانی هەورامان، نوسەرانی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان لە باشور و ڕۆژهەڵات تیایدا نوسیویانە. چەندین ژمارەی تایبەت بە دیدارە کلتوریی و ئەدەبییەکانی هەڵەبجە و هەورامان تەرخانکردووە. تا ئێستا بەردەوامە و ژمارە (٥٠)ی، کە تاوەکو ئێستا کۆتا ژمارەیەتی، لە ٢٦ی ١٠ی ٢٠٢٤ دەرچووە.

سەرچاوەکان:

  1. مێژووی ڕۆژنامەگەری لە هەورامان، (ڕۆژنامە، گۆڤار، بڵاوکراوە) ١٩٤٠-٢٠١٩، ڕێباز گوڵپی، چاپی یەکەم، ٢٠١٩، ل١١٢.
  2. گۆڤاری (هەورامان)، مەڵبەندی ڕۆشنبیری هەورامان، ژمارە ٣، بەهاری ٢٠٠٥، یەکەم پەڕەی بەرگی ناوەوە.
  3. یادەوەری و ڕازەکانی ژیانم، ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، بەرگی دووەم، چاپی یەکەم، چاپخانە؟، ٢٠٢٣، ل٣٠٩-٣١٢.
  4. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (ئەیوب کوێخا ڕۆستەم)، لەدایکبوو: ١٩٥٤، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: خانەنشین، لە ١٩ی ١٠ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

2

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

الصفوە

گۆڤارێکی وەرزییە. زمانحاڵی بزووتنەوەی یەکبوون بووە. بە عەرەبی دەرکراوە. سێ ژمارەی لێدەرچووە و ساڵی ٢٠٠١ ڕاگیراوە. سەرنوسەری ژمارە یەکی (کامیل مەحموود) بووە و دوو ژمارەکەی تری (حەسەن شێخانی) بووە. بە تیراژی ٥٠٠ دانەی ٥٠ بۆ ٧٥ لاپەڕەی ئەیفۆڕی لێدەرچووە.

ئازارى هەڵەبجە

گۆڤارێکى ساڵانەيە، لەلايەن (مەڵبەندى يەکى کۆمەڵى (ئيسلامى) دادگەریی)يەوە بە زمانى کوردى دەرکراوە. ساڵانە لە ڕۆژى ١٦ى ئازاردا دەرچووە. يەکەم ژمارەى لە ١٦ى ئازارى ٢٠٠٥دا بڵاوکراوەتەوە. هەریەک لە (شوان هەورامی، کۆچەر محەممەد، ئارام عەلی، عەبدوڵا فەتاح)، لەماوەی جیاوازدا سەرنوسەری بوون. سەرەتا وەکو پاشکۆى ڕۆژنامەى کۆمەڵ دەرچووه، لە ژمارە ١ بۆ ٦ پاشکۆى ڕۆژنامەى کۆمەڵ ١٦ی ٣ی بووە، لە ژمارە حەوتەوە ١٦ی ٣ی ٢٠١٣ بووە بە گۆڤار، تائێستا ١٠ ژمارەى لێچاپکراوە، سەرنوسەرەکەى (کۆچەر محەممەد عارف)ە، بەڕێوەبەرى نوسين (جوان فەتاح)، سکرتێرى نوسين (گۆران عەلى ئەحمەد)، دەستەى نوسەرانى بريتيبوون لە: مەهدى هەورامى، ئەيوب عەنەبى، ئاسۆ محەمەد فەرەج، هاوکار جەزا، شەرمين ئەبوبەکر، هودا والى، وریا عەلی.

ئاوین

گۆڤارێکی هزری و ئەدەبیی وەرزییە. ناوەندی ڕوناکبیریی خورماڵ دەریدەکات. ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١٥ دەرچووە. خاوەنی ئیمتیازی (ناوەندی ڕوناکبیریی خورماڵ)ە. سەرنوسەر (د.عیرفان مستەفا). جێگری سەرنوسەر مامۆستا جەمال بێدار. بەڕێوەبەری نوسین: ڕایان عوسمان، ستافی نوسین: (ڕەحیم حەمەلاو، سوهەیب فاروق، سامان ئەحمەد، تێبین عەبدولڕەحمان، عەبدولڕەحیم سەعید).

ئەزمڕ

گۆڤارێکی سیاسی و ڕۆشنبیریی گشتییە. نوسینگەی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی لقی ٤ (پ. د. ک) ژمارە یەکی لە مانگی ١٢ى ١٩٨٥ بە قەبارەی نیو ئەیفۆڕ دەریکردووە. ١٣ ژمارەی لێدەرچووە و دواتر ڕاگیراوە. لە ئەیلولی ١٩٩٢دا بە خولی دووەم دەریکردوەتەوە. دوای دەرچوونی حەوت ژمارە لە مانگی ١١ى ١٩٩٥ گوازراوەتەوە بۆهەڵەبجە و لەوێش ٦ ژمارەی ٤٠ بۆ ٥٠ لاپەڕەیی لێدەرچووە. لە ٣١ى ٨ى ١٩٩٦ بە هۆی شەڕی ناوخۆ و چۆڵکردنی سنورەکە لەلایەن پارتییەوە ڕاگیراوە. لە هەڵەبجە خاوەنی ئیمتیازی: عارف تەیفوور و سەرنوسەرەکانی عەلی تۆفیق و حەمەی ئامۆزا و هۆگر عومەر بوون. دەستەی نوسەرانی بریتیبوون لە (عوسمان عەبدولڕەحمان، دیار جاف، لەتیف قەرەداغی، حاکم پشکۆ، جەلیل خانەقینی).

بابەگوڕگوڕ

گۆڤارێکی سیاسی ڕۆشنبیریی بووە. لقی سێی پ.د.ک دەریکردووە. ژمارە ١ی لە ئابی ١٩٨٤ بە ناوی باوە گوڕگوڕ دەرچووە. بە قەبارەی ئەیفۆڕ بووە. لە تەمووزی ١٩٨٦ وەستاوە. لە مانگی نیسانی ١٩٩٦ وەک قۆناغی دووەمی گۆڤارەکە لە هەڵەبجە لە ژمارە یەکەوە دەست بە دەرچوونی کراوەتەوە و لاپەڕەکانی زیادیکردووە. سێ ژمارەی لێدەرچووە. خاوەنی ئیمتیازی ئەم خولەی نوری حەمەعەلی و سەرنوسەرەکەی حەمەسەعید کەلاری و سکرتێری نوسین برایمی مەلا بووە. بەهۆی شەڕی ناوخۆ و ئاڵوگۆڕی شوێنی حزبەکانەوە داخراوە.

بەکراوا

گۆڤارێکی شوێنەواریی کلتوریی مانگانەیە. لەلایەن کۆمەڵێک لە شارەزا و پسپۆڕی شوێنەواری لە هەڵەبجە دەرکراوە. ژمارە یەکی لە مانگی ١٢ی ٢٠١١ دەرچووە و تەنها دوو ژمارەی لێدەرکراوە، لە مانگی ١ی ٢٠١٢ ژمارەی دووەمی وەکو کۆتا ژمارە لێدەرچووە. خاوەن ئیمتیاز: عەبدولقادر شادی. سەرنوسەر: ئاسۆ محەممەد. دەستەی نوسەران (ئەحمەد ڕەنجیار و کاروان ئیسماعیل و عەباس عەلی و نەریمان خانەڕەحیم) بوون. بەرگەکەی ڕەنگاوڕەنگ و ناوەوەی ڕەشوسپی و ژمارەی لاپەڕەکانی ٣٠ و ٣٥ لاپەڕە بوون. بە قەبارەی ئەیفۆڕ دەرکراوە و تیراژەکەیشی ١٥٠ دانەی لێدەرکراوە و لە هەڵەبجە، سلێمانی و هەولێر بڵاوکراوەتەوە. بە هۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیراوە.