کاریگەری چەکی کیمیایی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14


لاپەڕەی 271

توێژینەوەی زانستی

یەکەم لێکۆڵینەوەیە لەسەر ئاستی دەروەی عێراق سەبارەت بە کاریگەریی درێژخایەنی چەکە کیمیاییەکانی هەڵەبجە ئەنجامدرابێت. پاش ١٠ ساڵ لە کارەساتی هەڵەبجە و لە ساڵی ١٩٩٨ لەلایەن ژنە پڕۆفیسۆری بۆماوەزانی دکتۆر کریستین گۆزدن لەزانکۆی لیڤەرپولی بەریتانی ئەنجامدراوە. بیرۆکەی پڕۆژەکە لە لایەن پەیمانگای کوردییەوە لە واشتنتۆن دروستبووە. پاش نماییشی فیلمەکەی گوین ڕۆبەرت و بڵاوکردنەوەی و لێکۆڵینەوەیەکی زانستیی لە لایەن (د. عادل کەریم فەتاح)ی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هەڵەبجه ‌و فوئاد بابان و کریستن گۆدزنەوە. بوویە پرۆژەی ڕووپێوکردنی کوردستان. دوای پشکنین لە سەر ٧٠٠ کەسی بەرکەوتوو، ئاماژە بە جۆری چەکە بەکارهاتووەکان کراوە. لە ئەنجامدا دەرکەوتووە زۆرێک لە بەرکەوتوان تووشی کوێری و نەخۆشیی پێست بوون. ٥٠٠ لە نەخۆشەکان ئاگادارکراونەتەوە، کە لە مەترسیدان. هەندێک لەو گازانە کاری لە D.N.A خانەکان کردووە و بووەتە هۆکاری تێکچوونە بۆ ماوەییەکان لە باوانەوە بۆ وەچەکان و کاری گەورەی لەسەر بەرزبوونەوەی ڕێژەی لەبارچوونی منداڵ هەبووە.

سەرچاوەکان:

  1. بیرەوەریی ڕۆژگارە دوورەکانم، د. فوئاد بابان، چاپی یەکەم، چاپخانەی تاران، ٢٠١٨، ل٣٢٦
  2. گۆڤاری (ئەنفالناسی. ژمارە ٦-٧، وتاری (کاریگەری درێژخایەنی چەکە کیمیاییەکان، ئیراد مەنوچەر ئەحمەد)، کارزان محەمەد ئەحمەد، ل٢٠١.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

5

هاوبەشی پێبکە