راهبرد توسعه شهری ماستەرنامە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12
لێکۆڵینەوەی خوێندکار (کارزان عەدنان حەمەسەعید)ە. لە ساڵی ٢٠٢٢، بە زمانی فارسی پێشکەش بە بەشی جوگرافیا و پلاندانانی شارستانی زانکۆی یەزد لە ئێران کراوە. (ستراتیژی پەرەپێدانی شار) مۆدێلێکی نوێی پلاندانانە، کە تیایدا بارودۆخی ئێستەی شار و بارودۆخی خوازراوی شارەکە دەخرێنەڕوو. لێکۆڵینەوەکە لە پێنج بەشدا بەدوای وەڵامدانەوەی کۆمەڵێک پرسیاردا دەگەڕێت، وەک گرنگترین خاڵی هێز و لاواز، دەرفەت و هەڕەشەکانی شاری هەڵەبجە کامانەن. لە گرنگترین ئەو ئەنجامانەی، کە لێکۆڵینەوەکە بەدەستیهێناوە: شارەکە لە نێو پلەبەندیی مۆدێلی سواتدا لە خراپترین بارودۆخدایە. هەروەها جیاوازییەکی گەورە لەنێوان بیروبۆچوونی کاربەدەستانی شار و هاوڵاتیانی ئاسایی سەبارەت بە لایەنە جۆراوجۆرەکانی شارەکە هەیە.
ڕۆڵی بەرنامەی دۆکیۆمێنتەری تەلەڤزیۆنی لە بەخشینی زانیاری سەبارەت بە کارەساتی هەڵەبجە. پارێزگای هەڵەبجه و سلێمانی بە نمونە (ماستەرنامە)
لێکۆڵینەوەی خوێندکار (سەلاح ئەحمەد ڕەشید)ە. ساڵی ٢٠٢٠ پێشکەشی بەشی ڕاگەیاندنی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانیی کردووە. بەشی یەکەم، ڕێبازی لێکۆڵینەوەی نامەکە، تیۆری پشتبەستن بە ڕاگەیاندن، لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە کارەساتی هەڵەبجە، لێکۆڵینەوەی پەیوەست بە دیکۆمێنتاری، بەشی دووەم لایەنی تیۆریی نامەکە، کورتەیەک لە ناوەڕۆکی بەرنامەی تەلەڤزیۆنیی زمناکۆ و مریەم، چەکی کیمیایی، کاریگەری، ڕەهەندەکانی کارەساتی هەڵەبجە، سەرچاوەی زانیاری، ئەرک، ئاڕاستە، هاوسەنگیی ڕوماڵکردن، شێوازی خستنەڕوو، هۆکارە زەقکراوەکان، وێنە، ڤیدیۆ، دەنگ، چەندین خشتەی داتا و ڕوونکردنەوە، گریمانەکان، هۆکاری پشتبەستن بە بەرنامەی تەلەڤزیۆنی، ئەنجامی تاقیکردنەوەی گریمانەکان، بۆچوونی هاووڵاتیان سەبارەت بە کارەساتی هەڵەبجە، هەڵەبجە لە میدیاکانی ناوخۆ و دەرەوەدا، ئەنجامی شیکاری و کارەکیی لێکۆڵینەوەکە، ئەو وێنەگرانەی سەردانی هەڵەبجەیان کردووە، خشتەکانی ڕوونکردنەوەی بینەر و تەماشاکەر لە پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی، پەیوەندیی ئاماری نمونەکان بۆ دروستکردنی بۆچوون لەسەر کارەساتەکە.
ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید