الموارد المائية في قضاء حلبجة - کوردستان العراق ماستەرنامە

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 251

دراسة في الجغرافيا الطبيعية

لێکۆڵینەوەی خوێندکار (گۆران ڕەشید محەممەد)ە. بە زمانی عەرەبی پێشکەش بە زانکۆی مەنصورە لە میسر لە ساڵی ٢٠١٥ کراوە. لێکۆڵینەوەکە بە ناونیشانی: (سەرچاوەکانی ئاو لە قەزای هەڵەبجە – لێکۆڵینەوەیەک لە جوگرافیای سروشتی)یە و لە پێنج بەشی سەرەکی پێکهاتووە. لەبەشی یەکەمدا باس لە پێویستییەکانی ئاو بۆ بواری کشتوکاڵی کراوە. لە بەشی دووەمدا پێویستیی ئاو بۆ ئاژەڵداری و لە بەشی سێیەمدا پێویستیی ئاو بۆ بواری بەکارهێنانەکانی ناوماڵ و لە بەشی چوارەمدا پێویستییەکانی پیشەسازی لە ئاو باسکراوە، سەڕەرای ئەوەی بەهۆی نەبوونی کارگە و پڕۆژەی گەورەی پیشەسازییەوە، کەمترین بڕی هەیە. توێژینەوەکە بە چەند ئەنجامێک گەیشتووە، کە گرنگترینیان بریتییە لە بوونی ڕووباری سیروان و لقە ناوخۆییەکانی ئەو ڕووبارە، کە بە سەرجەم چەم و دۆڵەکاندا بڵاوبونەتەوە. بوونی ٤٣١ بیری قوڵ، کە تەنها ٢٥٢ بیر لە سنوری ناحیەی سیروانە. هەروەها پێویستیی ناوچەکە بە ئاو، بە تایبەت لە وەرزی هاوین زۆر زیاترە بە دیاریکراوی بۆ کشتوکاڵ و هەروەها بۆ هەر بوارێکی بەکارهێنانی ئاو توێژینەوەکە بۆ هەریەکە لەو بوارانە، داتای وردەکاری خستووەتەڕوو.

ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید

2

هاوبەشی پێبکە