ڕەوشی هەورامان لەسەردەمی دەوڵەتی قاجاریدا کتێب
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
نوسین: سەرکۆ ناجی جەبار
چاپی یەکەم، ناوەندی سارا، سلێمانی، ٢٠٢٠
ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: پێکهاتەی جوگرافیا و ڕەوشی ئابوری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی ناوچەی هەورامان، سەرنجی گشتی لەسەر پێشینەی مێژوویی و پێکهاتەی جوگرافی، ڕەوشی ئابوری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی ناوچەی هەورامان، سیستمی سیاسی قاجارەکان و شێوازی فەرمانڕەوایەتییان لە ناوچەی ئەردەڵان و هەوراماندا، تایبەتمەندیی فەرمانڕەوایی قاجار لە ناوچەی ئەردەڵان و هەورامان، ڕاپەڕینی هەورامییەکان دژی دەوڵەتی قاجار و ڕۆڵیان لە بزوتنەوەی نەتەوایەتیی کوردیدا، ڕۆڵی سانەکانی هەورامان و بەرهەڵستکارییان بەرامبەر قاجار تا سەرەتای سەدەی بیست، ڕۆڵی هەورامییەکان لە ڕووداوەکانی سەرەتای سەدەی بیست تا ڕوخانی دەوڵەتی قاجار، دەرئەنجام.
روپوشهای خونین بهداری رزمی سپاه پاسداران درعملیات کربلای٥
ئامادەکار، ڕهنما سید حمید
چاپ اول، تهران، ١٤٠٢، مرکز اسناد و تحقیقات دفاع مقدس
ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: باس لە مێژووی فریاگوزاریی سەرەتایی پزیشکی لە بەرەکانی جەنگدا دەکات و لە چەند شوێنێکی کتێبەکەدا، ئاماژە بە هێرشی ئێران بۆ شاری هەڵەبجە لە ئازاری ١٩٨٨ و دواتر کیمیابارانکردنی شارەکە دەکات و تیایدا بە وردی باس لە بریندارانی چەکی کیمیایی لە شاری هەڵەبجە و دامەزراندنی بنکە تەندروستییە گەڕۆکەکان و کاریگەریی فریاگوزارییە سەرەتاییەکانی بواری پزیشکیی سەربازی لەشاری هەڵەبجەدا دەکات.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم