تارماييەکانى هەڵەبجە سەدام حوسێن و جينۆسايدى کورد
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
ئامادەکردن: پ. د. مايکڵ. جەى کيلى
چاپى يەکەم، چاپخانەى چوارچرا، لە بڵاوکراوەکانى دەزگاى چاپ و پەخشى جەمال عيرفان، سلێمانى، ٢٠١٢.
بابەتى پەيونديدار: فەسڵى سێيەم: بۆردومانى کيميايى هەڵەبجە، کاريگەريیە درێژخايەنەکانى بۆردومانى هەڵەبجە لەسەر دەربازبووان، کاريگەريیە خراپەکان لەسەر هەناسەدان، شێرپەنجە، کەموکووڕیى زگماکى، کێشەى کۆئەندامى دەماريى و سايکۆلۆژى، گيروگرفتى چاو و پێست، نەزۆکى، لەبارچوونى کۆرپەلە بە نائەنقەست، لەدايکبوونى کۆرپەلەى مردوو، کەمئەندامى.
تاریخ پزشکی دفاع مقدس روایتی دیگر
ئامادەکار: سید عباس فروتن
ژمارە، شوێن و ساڵی چاپ: چاپ اول، تهران، ۱۳۹۹.
لایەنی بڵاوکەرەوە: انتشارات سوره مهر.
ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: کتێبەکە یادداشت و بیرەوەریی نوسەرە، کە یەکێک بووە لە پزیشکەکانی ئێران، کە لە بەرەکانی جەنگدا بووە. یەکێک لەو ناوچانەی جەنگ، کە باسیانلێوەدەکات، هێرشی ئێران بۆ شاری هەڵەبجە لە ئازاری ١٩٨٨ و دواتر کیمیابارانکردنی شارەکەیە، بە وردی باسی لەهەندێک بابەتی تایبەت بە هەڵەبجە و بریندارانی چەکی کیمیایی کردووە، وەک: ئەو گازە کوشندانەی، کە لە هەڵەبجەدا بەکارهاتوون، ئەو کەسایەتی و لیژنە پزیشکییە ئێرانی و بیانییانەی، کە سەردانی هەڵەبجەیان کردووە. چۆنیەتیی دامەزراندنی بنکە تەندروستییە گەڕۆکەکان لە ناوچەکە و شێواز و کاریگەریی فریاگوزارییە سەرەتاییەکانی بواری پزیشکیی سەربازی لە شاری هەڵەبجەدا.
تاریخ تحلیلی جنگ ایران و عراق
ئامادەکار: حسین علایی
ژمارە، شوێن و ساڵی چاپ: چاپ دوم، تهران، ١٤٠١
ژمارەی بەرگ: جلد دوم.
لایەنی بڵاوکەرەوە: انتشارات مرزوبوم.
ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ئەم کتێبە بیرەوەری حسەین عەلاییە. کە فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران بووە. بەشێک لە ناوەڕۆکەکەی تایبەتە بە هێرشی هێزەکانی ئێران لە ئازاری ١٩٨٨ بۆ شاری هەڵەبجە. سەرباری دانانی چەند وێنەیەکی شەهیدانی هەڵەبجە، باسیشی لە گرتنی شار، کیمیابارانکردنی شار و شەهید و برینداربوون و ئاوارەبوونی دانیشتووانی هەڵەبجە کردووە.
ئامادەکردنی: د. عادل سدیق عەلی