وەهبی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
کەوتووەتە سەنتەری ناوبازاڕی شاری هەڵەبجە. مێژووەکەی بۆ ساڵی ١٩٦٢ دەگەڕێتەوە خاوەنەکەی (غاندی مەحموود محەممەد)ە وەستا (وەسفی)ی برای چێشتلێنەری بووە. پێشتر پێیوتراوە (لۆقەنتەخانە) و سەرەتا سەروپێخانە بووە، لە ساڵی ١٩٦٩ بەدواوە وەک چێشتخانە بەردەوامبووە.
سەرچاوەکان:
- داتا و زانیاریی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی هەڵەبجە، بەشی خزمەتگوزاری، بە هاوکاری(ئەکرەم محەممەد ئاغا).
- فیچەری هەڵەبجە تیڤی، (زیاتر لە نیو سەدەیە چێشتخانەی وەهبی خزمەتی میوانەکانی دەکات)، ٢٠٢١.
ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید