ئیمام

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 577

چێشتخانە

کەوتووەتە ناو شاری هەڵەبجە. لە سەرەتای سەدەی بیستەم دامەزراوە. خاوەنەکەی وەستا(ئیمامی لۆقەنتەچی) بووە. کاتێک (ئەحمەدموختار جاف) ئەندامی پەرلەمانی عێراق بووە، لە ساڵانی بیستەکاندا و لە کەرکوک لە چێشتخانەکەی وەستا (ئیمام) بۆ نانخواردن لای داوە، پێشنیازی ئەوەی بۆ کردووە لە هەڵەبجەش چێشتخانەیەک بکاتەوە و ئەویش پێشنیازەکەی پەسەندکردووە. لە ئێستادا لە لایەن وەستا (ئازاد ئیمام)ی کوڕیەوە سەرپەرشتیدەکرێت.

سەرچاوەکان:

  1. داتا و زانیاریی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە، بەشی خزمەتگوزاری بەهاوکاری (ئەکرەم محەممەد ئاغا).
  2. چیرۆکەکانی شار، کۆچەر میرزا، کتێبی یەکەم، چاپی یەکەم، چاپخانە: ؟، ٢٠١٩، ل٣١-٣٢.

ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید

5

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

وەهبی

کەوتووەتە سەنتەری ناوبازاڕی شاری هەڵەبجە. مێژووەکەی بۆ ساڵی ١٩٦٢ دەگەڕێتەوە خاوەنەکەی (غاندی مەحموود محەممەد)ە وەستا (وەسفی)ی برای چێشتلێنەری بووە. پێشتر پێیوتراوە (لۆقەنتەخانە) و سەرەتا سەروپێخانە بووە، لە ساڵی ١٩٦٩ بەدواوە وەک چێشتخانە بەردەوامبووە.

زیاتر بزانە
چێشتخانە