هەڵەبجە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
شوێنی سەربڕین و ئامادەکردنی حەیوانی سەبڕاوە بەشێوەیەکی شەرعی و یاسایی. ساڵى ١٩٩٩ لەلایەن حکومەتەوە لەسەر ڕووبەرى (١٢٥٠م٢) دروستکراوه و کەوتووەتە گەڕەکى فەرمانبەران لەناو شارى هەڵەبجە. سێ پزیشک و ٢٠ کارمەندی هەیە. ڕۆژانە نزیکەى ٦٠ سەر ئاژەڵى تێدا سەردەبڕرێت. سەرەتا (عوسمان حسەین) و دواتر (د. دڵنیا فاروق ئیبراهیم) بەڕێوەبەریبوون و لە ئێستاشدا (د. هەتاو ئەحمەد محەممەد)، بەڕێوەبەرى کوشتارگەکەیە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (د. دڵنیا فاروق ئیبراهیم)، لەدایکبوو: ١٩٧٩، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى ڤێرتەرنەرى هەڵەبجە، لە ٢ی ١ی ٢٠٢٥، لە هەڵەبجە.
- سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ٢ی ١ی ٢٠٢٥.
ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی