خورماڵ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
شوێنی سەربڕین و ئامادەکردنی حەیوانی سەبڕاوە بەشێوەیەکی شەرعی و یاسایی. کەوتووەتە (ئاواییی ڕۆستەم بەگ) لە شارۆچکەی خورماڵ. ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن (عیرفان فەتاح محەممەد)ەوە لەسەر زەوییەکی (٤٠٠م٢)، کە موڵکی خۆی بووە کراوەتەوه و هەرخۆیشی سەرپەرشتیدەکات. مانگانە (٣٥٠ بۆ ٤٠٠) سەر حەیوانی وردە و (١٠ بۆ ١٥) سەر وڵاخی گەورەی تێدا سەردەبڕرێت و بەرە و بازاڕی خورماڵ و بیارە دەبرێت.
سەرچاوەکان:
- سەردانی ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ١٤ی ٩ی ٢٠٢٤.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (عیرفان فەتاح محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٧١، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: کاسب، لە ١٤ی ٩ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم