ئاشەکانی گوندی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09
چەند ئاشێکی ئاون. سەرچاوەی ئاوەکەیان لە چەمی بیارە لەسەر جۆگەی هەزارگری نزیک زەردەهاڵەوە بۆ هێنراوە. جگە لە خەڵکی گوندەکە خۆی، گوندەکانی: دەرەقەیسەر، دەگا شێخان، گۆمەلار، دەوروبەریشی کەڵکیان لێ وەرگرتوون. ئاشەکان بریتیبوون لە:
١- شێخ سادقی گوڵپ: لە کاتی خۆیدا بەئاوی چەمی خارگێڵان، کە ئاوی بیارە و خەرپانی و چەند گوندێکی تری هاتووەتە سەر، کاریکردووە. خاوەندارێتی بۆ (شێخ سادقی گوڵپی) گەڕاوەتەوە و (دەروێش مەحموود) خارگێلانەیی، کاری لەسەر کردووە. ساڵانی ١٩٥٢ بۆ ١٩٧٨ ئیشیکردووە.
٢- مستەفا بەگی جافرسان: کەتووەتە خوار زەردەهاڵ. چەند ساڵێک بە دەست نەوەکانی مستەفای خەسرەو بەگەوە بووە و دواتر سالار فرۆشتویەتی و بە (حاجی سەعیدی فەرەج زەردەهاڵی).
٣- حاجی ئەحمەد: کەوتووەتە دەرەقووڵە. هەتا ١٩٧٦ کاریکردووە.(خاڵۆ ئەسکەندەری کڵاوقوچ دەرەقەیسەری) ئاشەوانی بووە.
٤-کەلارا : سێ ئاشن. کەوتووەنەتە ڕۆهەڵاتی گوندی (خارگێڵان) لە تەنیشت چەمی خارگێڵان هەڵکەوتوون، کە ئاوی چەمی بیارە و گوندەکانی تری هاتووەتەسەر. لە ئێستادا تەنها شوێنەواریان ماوە.
سەرچاوەکان:
- سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ٢٠ى ٩ى ٢٠٢٣، لە خارگێڵان.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (موختار سەردار مستەفا)، لەدایکبوو: ١٩٦٧، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: فەرمانبەر، لە ٥ی ٥ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (فەیرۆز عیزەت حەمەیوسف)ی ئەنجومەنی گوندی (خارگێڵان)، لەدایکبوو: ١٩٥٥، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: جوتیار، لە ٤ی ٥ی ٢٠٢٤، لە خارگێلان.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (ناسح ئەحمەد مەحموود)، لەدایکبوو: ١٩٦٦، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٥ی ٥ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم