میری

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 496

ئوتێل‌

ئوتێلێکی حکومییە. ساڵی ١٩٧٧ لە خوار خانەقاکەی (تەوێڵە)ەوە دروستکراوە‌. ماوەیەکی کەم بەردەوام بووە و ساڵی ١٩٨١ بەهۆی شەڕی عێراق - ئیران چۆڵ کراوە.

سەرچاوەکان:

  1. سەربوردێکی هەورامان و سەردانێکی تەوێڵە، عبدالرزاق عبدالرحمن محمد، چاپی یەکەم، تاران، ٢٠٠٥، ل٤٥١٣.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

حاجی جەزا

کەوتووەتە شارەدێی تەوێڵە. ساڵی ١٩٥٦ لەلایەن هەریەک لە (حاجی جەزا، حاجیە خڕە و عوسمانی ڕەشە)ەوە لە شوێنی چاخانەی (عالا) دروستکراوە. بۆ دروستکردنی وەستایان لە سلێمانییەوە بۆ هێناوە. دوو نهۆم بووە، بەشی خوارەوەی لە(١٠) دوکان و سەرەوەی لە ١١ ژوور پێکهاتووە. بەشی پشتەوەی حەوز و چەند مەخزەنێک بووە. ساڵی ١٩٦٣ بۆ ١٩٧٥ لە خزمەتی شۆڕشدا بووە و بارەگای قوتابیان و لاوان و جێگەی تەلەفۆن و لاسلکی لێ بووە. ساڵی ١٩٨١ داڕووخاوە.

خەیام

کەوتووەتە ناو شاری هەڵەبجە، لەناو بازاڕی گشتیی شارەکە و بەرانبەر مزگەوتی پاشا. ساڵی ١٩٦٠ بۆ ١٩٦٢ لەسەر ڕووبەری (١٦٠م٢) بە دوو نهۆم بە شێلمان و خشتی سوور دروستکراوە. (مستەفای حاجی حەمەڕەش) خاوەنی بووە. نهۆمی یەکەمی تایبەت بووە بە کۆگایەک و سێ دوکان و ئیدارەی ئوتێلەکه و حەوشەیەکی بچوکی بە حەوز و نافورەوە هەبووە و گەرماوی هاوینەی هەبووە. نهۆمی دووەم لە پێنج ژوور پێکهاتووە، کە جێگەی ٢١ بۆ ٢٣ میوانی تێدا بووە. زستانان ژوورەکان سۆپای نەوتیان هەبووە و هاوینان لەسەربانەکەی، جێگەی میوان ڕاخراوە. لە شاڵاوی زەعیم سدیق ساڵی ١٩٦٣ تاڵانکراوە و لە بۆردومانی ١٩٧٤ و ١٩٨٨ زیانی پێگەیشتووە و پاش کیمیابارانەکە دروستنەکراوەتەوە.

کوردستان: حاجی فەرەجی زەڕە

ئوتێلێکی نمرە یەکە. کەوتووەتە ناو شاری هەڵەبجە لە نێوان هەردوو شەقامی چوونە ناوەی هەڵەبجە و دەرچوونی لە گەڕەکی پیرمحەممەد. بە ناوی خاوەنەکەیەوە (فەرج محەممەد حسێن کۆکۆیی ١٩١٠ بۆ ١٩٩١)یش ناودەبرێت، کە بە حاجی فەرەجی زەڕە ناسراوە. ساڵی ١٩٥٩ بە دوو نهۆم دروستکراوە. نهۆمی یەکەمی تایبەتکراوە به ١٤‌ دوکان و نهۆمی دووەمی ١٠ ژوور بووە لەگەڵ ژوورێکی گەورەی پێشوازی. تاقی هەبووە، لە هەردوو ڕووی شەقامەکانەوە باڵکۆنی هەبووە. کەریم شاسوار ئەوڕەحمان بەکرێی مانگانەی ١٨ی دینار بەکرێی وەرگرتووە، لەبەرئەوە بەناوی (کەریم شاسوار)یشەوە ناو براوە. سەرەتا نرخی مانەوەی یەک شەوی ١٠٠ فلس بووە. لە لەشکرکێشیی سوپای عێراق و شاڵاوی زەعیم سدیقدا، زۆربەی دوکان و بازاڕ و هەندێک ماڵ، بەر تاڵان کەوتوون. ساڵی ١٩٧٠ بووەتە شوێنی پەیمانگای ئیسلامی، هەتا ساڵی ١٩٧٤ و بەهۆی بۆردومانی هەڵەبجەوە دووبارە زیانی بەرکەوتووەتەوە ڕووخاوە.

هەڵەبجە پاڵاس

میوانخانەیەکی بەناوبانگە لە شاری هەڵەبجە. (دانا ئەحمەد عەزیز) خاوەنیەتی و بەشێوەی موساتەحە لە حکومەتی هەرێمی کوردستانی وەرگرتووە. ساڵی ٢٠٠٩ بەفەرمی کراوەتەوە و (عەلی کازم ئەحمەد)ی بەڕەگەز عەرەب بەڕێوەبەری بووە. بیناکەی چوار نهۆمە و لەسەر ڕووبەری ١٠ دۆنم زەوی دروستکراوە. لە ٣٢ ژووری خەوتن و پێکهاتووە. ژێرزەمین، چێشتخانە، مەلەوانگە و دوو هۆڵی کۆنفرانسی هەیە. کەوتووەتە دەروازەی شار، لەنێوان بەنزینخانەی سان و نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە.