کوردستان: حاجی فەرەجی زەڕە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09
ئوتێلێکی نمرە یەکە. کەوتووەتە ناو شاری هەڵەبجە لە نێوان هەردوو شەقامی چوونە ناوەی هەڵەبجە و دەرچوونی لە گەڕەکی پیرمحەممەد. بە ناوی خاوەنەکەیەوە (فەرج محەممەد حسێن کۆکۆیی ١٩١٠ بۆ ١٩٩١)یش ناودەبرێت، کە بە حاجی فەرەجی زەڕە ناسراوە. ساڵی ١٩٥٩ بە دوو نهۆم دروستکراوە. نهۆمی یەکەمی تایبەتکراوە به ١٤ دوکان و نهۆمی دووەمی ١٠ ژوور بووە لەگەڵ ژوورێکی گەورەی پێشوازی. تاقی هەبووە، لە هەردوو ڕووی شەقامەکانەوە باڵکۆنی هەبووە. کەریم شاسوار ئەوڕەحمان بەکرێی مانگانەی ١٨ی دینار بەکرێی وەرگرتووە، لەبەرئەوە بەناوی (کەریم شاسوار)یشەوە ناو براوە. سەرەتا نرخی مانەوەی یەک شەوی ١٠٠ فلس بووە. لە لەشکرکێشیی سوپای عێراق و شاڵاوی زەعیم سدیقدا، زۆربەی دوکان و بازاڕ و هەندێک ماڵ، بەر تاڵان کەوتوون. ساڵی ١٩٧٠ بووەتە شوێنی پەیمانگای ئیسلامی، هەتا ساڵی ١٩٧٤ و بەهۆی بۆردومانی هەڵەبجەوە دووبارە زیانی بەرکەوتووەتەوە ڕووخاوە.
سەرچاوەکان:
- سەردانی تیمی مەیدانی بۆ شوینی ئوتێلەکە، لە ٢٧ی ٧ی ٢٠٢٤.
- نامەیەکی (قادر کەریم شاسوار)، لەدایکبوو: ١٩٦٦، پیشە: کاسب، بۆ تیمی مەیدانی، لە ٤ی ٨ی ٢٠٢٤.
- نامەیەکی (سردار ئەحمەد محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٥٣، پیشە: خانەنشین، بۆ تیمی مەیدانی، لە ٤ی ٨ی ٢٠٢٤.
- گفتوگۆی تیمی مەیدانی لەگەڵ (عەبدولسەلام تۆفیق حەمە)، لەدایکبوو: ١٩٦٠، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: خانەنشین، لە ٣٤ی٨ی ٢٠٢٤.
- گفتوگۆی تیمی مەیدانی لەگەڵ (ڕەئوف حاجی فەرەجی زەڕە)، لەدایکبوو: ١٩٤٦، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: خانەنشین، لە ٦ی ٨ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی / ناو شاری هەڵەبجە