ڤیوو

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


یەکێکە لە مۆتێلە گەشتوگوزارییەکانی هاوینەهەواری (زەڵم). ساڵی ٢٠٢١ دروستکراوە. دوو نهۆمە. لە: ژووری نوستن، هۆڵێکی گەورە، مشتەمەلات، چێشتخانە، باڵکۆن، مەلەوانگە پێکهاتووە. خزمەتگوزاری: گەراجی سەربەخۆ، کارەبای بەردەوام، سیستەمی غاز، ئاوی خواردنەوە، پێداویستی خەو و خواردن، فێنک کەرەوە و ساردکەرەوەی تێدایە.

سەرچاوەکان:

  1. سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ١٩ی ١٠ی ٢٠٢٢.

ئامادەکردنی: د. ڕێباز لوقمان مستەفا

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ئارۆ

کەوتووەتە ناو بازاڕی شارەدێی (تەوێڵە). ساڵی ٢٠٢٠ کراوەتەوە و لە هەشت نهۆم پێکهاتووە، کە هەر نهۆمێک دوو شوققەی تێدایە، واتە بەنزیکەیی (١٦ شوققە) دەبێت، کە لەناو ئەم شوققانەدا چەندین خزمەتگوزاری پێشکەش بە گەشتیارەکان دەکرێت. لە (ژوورێکی نوستن، موشتەمەلات، ژوورێکی دانیشتن، چێشتخانەیەکی بچوک) پێکدێت. بەجۆرێک دروستکراوە، کە گەشتیار بتوانێت خۆی خزمەتی خۆی بکات. لەم شوققەیەدا (ئاوی گەرم، ئینتەرنێتی بەردەوام، کارەبای ٢٤ کاتژمێری) بۆ دابینکراوە و مۆلیدەی تایبەتی بۆ دانراوە. هەر شوققەیەک لە دوو کەس زیاتر دەتوانێت لەخۆبگرێت و (هەم کەسی تاک و هەم خێزانداریش) و کرێی مانەوەی هەرشەوێکی گەشتیار لەنێوان (٢٥ بۆ ٤٠) هەزار دیناری عێراقیدایە. ڕووبەری گشتی نزیکەی (٥٠٠م٢) دەبێت، بەڵام ڕووبەری گشتیی بیناکەی نزیکەی (٣٦٠٠م٢) بۆ هەر هەشت نهۆمەکە، بەرزکەرەوە (ئەسانسۆر)ی تێدایە. زۆربەی ئەو گەشتیارانەی ڕووی لێدەکەن، لە ناوخۆی هەرێم و پارێزگا جیاوازەکانی تری عێراقەوە سەردانیدەکەن. چوار کارمەندی هەیە.

ئەحمەدئاوا

یەکێکە لە مۆتێلە گەشتوگوزارییەکانی هاوینەهەواری (زەڵم). لە دوو خانو پێکهاتووە، کە: دوو نوستن، چێشتخانە، مشتەمەلات، باڵکۆن، مەلەوانگە لەخۆدەگرێت و کرێی مانەوەی شەو و ڕۆژێکی بریتییە لە ٦٠ بۆ ٧٠ هـەزار دینار.

بیارە

بەناوی (خانووی تایبەتە بۆ کرێ)، کە ئەم مۆتێلە ساڵی ٢٠١٩ دروستکراوە و لەبەر باجی گەشتوگوزار ئەم ناوەی لێنراوە، ڕووبەرەکەی (٤٠٠ بۆ ٧٠٠م٢) دەبێت و بەدرێژایی ساڵ کراوەیە و گەشتیار دەتوانێت سەردانیبکات و تیایدا بمێنێتەوە و جێگای ١٢ خێزان دەبێتەوە، کرێی مانەوەی گەشتیار لەنێوان ٢٥ بۆ ٧٥ هەزار دیناری عێراقی و لە گرنگترین ئەو خزمەتگوزارییانەی، کە لەم مۆتیلەدا هەن، بریتین لە (ئاو، کارەبا، ئینتەرنێت) و زیاتر ئەو گەشتیارانە تیایدا دەمێننەوە، کە لە دەرەوەی پارێزگای هەڵەبجەوە ڕوو لەو ناوچەیە دەکەن. سەبارەت بە بوونی سەوزایی لەم مۆتێلەدا (٥%)ە و بەشی خوارەوەی ئەم مۆتیلە وەک (گەراج) وایە، کە گەشتیارەکان دەتوانن ئۆتۆمبێلەکانیان لەوێدا ڕابگرن. کرێی وەستانی هەر ئۆتۆمبێلێک لەم گەراجە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر، نرخەکەی تەنها پێنج هەزار دیناری عێراقیە. ئەم مۆتێلە دەکەوێتە ناوبازاڕی بیارە بەرانبەر بە خانەقا.

هانا

کەوتووەتە سنوری (وەزەنێ). ساڵی ٢٠١٦ لەسەر ڕووبەری(٤٠٠م٢) دروستکراوە. بەدرێژایی ساڵ کراوەیە و شوێنی پێنج بۆ شەش خێزان دەبێت، کرێی مانەوەی گەشتیار لەم مۆتیلەدا بەپێی وەرزەکان جیاوازە، لە وەرزی زستاندا نرخەکەی ٢٥ هەزار دینارە، بەڵام لەوەرزی هاویندا لەنێوان ٧٥ بۆ ٨٥ هەزار دینارە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کەشوهەوای ناوچەکە، کە لە هاویندا فێنکە و گەشتیاری زۆر سەردانیدەکات و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی، کە خواست لەسەر ئەم مۆتێلە زۆرتر بێت و لە گرنگترین ئەو خزمەتگوزارییانەی، کە لەم مۆتیلەدا هەیە بریتین لە: (ئاو، کارەبا، ئینتەرنێت) زۆرترین گەشتیار، کە سەردانیدەکەن، لە پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، کەرکوک)ەوەیە. ئەم مۆتێلەش شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلی هەیە، کە کرێی وەستانی هەیە و لەپاڵیدا چێشتخانەیەک هەیە.