مەشکەژەنان
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-11
کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەشیش). سنوری نێوان (دەرەشیش) و (عەنەب) جیادەکاتەوە. دەڕوانێت بەسەر چەم و دۆڵەکانی بەردەمیدا. (٨٣٧م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. کاتێک خۆر لەسەر ئەم یاڵە نیشتووە، دانیشتوانی گوندەکە وەک ئاماژەیەک بۆ مەڕدۆشین و بەرهەمی شیرەمەنی بەکاریانهێناوە بۆیە پێی وتراوە (مەشکەژەنان) لە کۆندا وەک لەوەڕگایەک بەکارهاتووە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئیبراهیم عەبدولسەمەد محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٦٤، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢٤ی ٤ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید