موختار

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07


لاپەڕەی 452

گەرماو

کەوتووەتە گەڕەکی کانیعاشقان له ‌ناو شاری هەڵەبجە. ساڵی ١٩٧٦ لە بەرد و قسڵ و چیمەنتۆ لەسەر ڕووبەرەکەی نزیکەی ٢٥٠م٢ دروستکراوە. (تۆفیق حەمە ئەحمەد پیرۆت) خاوەنی بووە. لە هۆڵی سارد و جێگەی خۆگۆڕین و پشودان و ژوورێکی گەرمی مامناوەند، کە سێ جوڕنەی گشتی و یەک دانەی تایبەتی داخراو و دوو دەستشۆر و هۆڵی گەرم کە ١٩ جوڕنەی هەبووە، پێکهاتووە. سۆپا بۆ وشککردنەوەی خاولی و پشتەماڵ بەکارهاتووە. فڕنی گەرماوەکە ژوورێکی گەورە بووە لە دەرەوە تانکییەکی هەشت هەزار لیتری نەوتی تێدابووە. بەیانیان هەتا کاتژمێر هەشت بۆ پیاوان و دواتر هەتا کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ بۆ ژنان بووە و دوانیوەڕوان دووبارە تایبەتکراوەتەوە بە پیاوان. نرخی خۆشۆردن بەگوێرەی تەمەن بووە. لە ٧٥ فلسەوە بۆ ٢٥٠ فلس ڕۆشتووە. خاوەنەکەی خۆی و کوڕەکانی لە نۆرەی پیاوان و هاوسەر و کچەکانی لە نۆرەی ژناندا وەک دەغیلەدار و ئیشپێکەری گەرماوەکە کاریانکردووە. هەتا ١٦ی ٣ی ١٩٨٨ کراوه ‌بووە.

سەرچاوەکان:

  1. سەردانی تیمی مەیدانی بۆ شوێنەکە، لە ٢٥ی ٧ی ٢٠٢٤.
  2. گفتوگۆی تیمی مەیدانی لەگەڵ (عەبدولسەلام تۆفیق حەمە)، لەدایکبوو: ١٩٦٠، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: خانەنشین، لە ٣٠ی ٧ی ٢٠٢٤.
  3. نامەیەکی (سەلامی تۆفیقی موختار) بۆ ئامادەکار (حسێن هەڵەبجەیی)، لە ٢ی ٤ی ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ ناوشاری هەڵەبجە,حسێن هەڵەبجەیی

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ئەولکەریم

تاکە گەرماوە لە گوندی (بەڵخە)ی هەورامان بووە. کەوتووەتە پاڵ مزگەوتی خوارەوەی گوندەکە. مەحموود ئەحمەد ناسراو بە (مەحموود ئایشە) لە زەوییەکانی سانی کڕیوە و کردوویەتی بە گەرماو. یەک هۆڵی گشتی بووە و لەسەر شێوازی عوسمانی دروستکراوە. بەدار گەرم کراوە. بە نۆرە بۆ ژنان و پیاوان بووە. لەبەرئەوەی عەبدولکەریمی برای بەڕێوەی بردووە، بەحەمامی ئەولکەریم ناسراوە.

پاشا: زۆراب

کەوتووەتە ناوەندی شاری هەڵەبجە. لە ڕووی مێژووییەوە یەکەم گەرماوی ناوشاری هەڵەبجەیە، کە لەلایەن بنەماڵەی وەسمان پاشا و تایبەت بە خۆیان لە حەوشەی کۆشکەکەیان دروستیانکردووە. وەستایان لە ئێرانەوە بۆ دروستکردنی هێناوە. توونی گەورەی هەبووە و ئاوەکەی لە کانیی خۆیانەوە بۆ دابینکراوە. بەهۆی ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر بەدەستی مام زۆراب ناوێکەوە بووه و دەمڕاست و متمانەپێکراوی ماڵی ئەحمەد بەگ (ئەحمەدموختار بەگی جاف) بووە، هەر بۆیە بە (گەرماوی مام زۆراب)یش ناسراوە، دواتر لە تایبەت بە بنەماڵەی پاشاوه،‌ بووە بە گشتی و لە ڕێگەی جاڕچییەوە ئاگاداری دراوە چ کاتێک بۆ ژنانە و چ کات بۆ پیاوانە. ساڵی ٢٠٠٨ لە لایەن بنەماڵەی پاشاوە فرۆشراوە و کراوە بە قەیسەری، هەتا ئەو کاتیش هەربەدەست کوڕەکانی مام زۆرابەوە بووە.

حاجی عەبدولڕەحمان

کەوتووەتە گوندی (زەڵم) لە تەنیشت مزگەوتی گوندەکە. (حاجی عەبدولڕەحمان محەممەد ئەحمەد) خاوەنی بووە. سەرچاوەی ئاوەکەی لە مزگەوتەکەوە بۆ دابینکراوه،‌ کە بە گۆڕیچە بۆی هێنراوە. بە دار و تەپاڵە گەرم کراوە، ڕۆژێک بۆ ژنان و ڕۆژێک بۆ پیاوان بووە. لە سەرەتادا نرخی خۆشۆردن بە ٥٠ فلس بووە، ساڵی ١٩٧٥ هەتا ١٩٧٨ بووە بە ١٠٠ فلس.

حاجی واحید

کەوتووەتە ناو شاری هەڵەبجە لە گەڕەکی پاشا. ساڵی ١٩٧٢ دروستکراوە. (حاجی واحیدی کاکە مەدی کۆکۆیی) خاوەنی بووە. لە باخەکەی خۆیەوە بە تەنیشت باخی میرەوە ئاوی بۆ ڕاکیشاوە. لە هۆڵی گەورەی خۆگۆڕین و هۆڵی گشتیی خۆشۆردن، کە ١٥ جۆڕنەی ئاوی سارد و گەرمی تێدا بووە و دوو تەوالێت، پێکهاتووە. گومەزی هەبووە. بە نەوتی ڕەش و گازوایل گەرمکراوە، لە دوای ساڵی ١٩٩٤وە کراوە بە ژووری تایبەت. سەرەتا کرێی خۆشۆردن ٥٠ فلس بووە، هەتا نەوەدەکانی‌ سەدەی ڕابردوو ‌تا پێنج دینار ڕۆیشتووە. سەردەمێک (تۆفیق ئەحمەدئاوایی) ناتر و دەغیلەداری بووە و قادری توونچی سەروکاری گەرمکردنی کردووە. لەپاش ڕاپەڕین هەتا لە کارکەوتنی لە ساڵی ١٩٩٨ لەلایەن بنەماڵەی حاجی واحیدەوە سەرپەرشتیکراوە.

حەمامی کۆنی خورماڵ

بۆ ژنان و پیاوان. لەوبەری پردی گەنجانی خورماڵ، لە نێوان سەرچاوەی ئاوی گەنجان و گەڕاودا بووە. لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا لەلایەن شارەوانییەوە دروستکراوە و دراوە بەکرێ. هۆڵێکی گشتی هەبووە و ژووری تایبەتی نەبووە. کاتژمێر ٨-١٢ نیوەڕۆ بۆ ژنان و کاتەکانی تر بۆ پیاوان بووە. کرێی خۆشۆردن بە ٥٠فلس و پێداویستییەکانی خۆشۆردن لەسەر مشتەری بووە. لە نیوەی دووەمی هەشتاکادا بەهۆی شەڕی عێراق و ئێرانەوە وێرانبووە و دوای ڕاپەڕینیش شوێنەکەی کراوە بە شوێنی نیشتەجێبوون. ئەم کەسانە یەک لە دواییەک گەرماوەکەیان بە کرێ گرتووە بەڕێوەیانبردووە: (حەمە غوڵامی میرزا کەریمی هەڵەبجەیی، مام عەبدوڵای باوکی مامستا تۆفیق خورماڵی، وەستا سدیقی تەنەکەچی، کەمال کاکە حەمەمیرزا فەتاح).

حەمەساڵح حەمەمراد

سێیەم گەرماوە لەشاری هەڵەبجە، کەوتوەتە ناوجەرگەی بازاڕ، نێوان چێشتخانەی وەهبی و بانقە کۆنەکە، حەمەساڵح حەمەمراد، خەزورەی ئەحمەد غوڵام، کە پێشتر لەسەر گەرماوی گەورە کاریکردووە، لەساڵی ١٩٦٢ دروستیکردووە. خانویەکی کۆن بووەو تێکیداوە و کردوویەتی بە حەمام، دەرگاکەی لەسەر شەقامەکە بووە. لە ژوورەوەیدا سەکۆیەکی بۆ شوێنی وەستا باشی و دەغیلەدار و دەستی ڕاستی دۆڵابێکی تەختەی کلیلداری لێبووە، بۆ شوێنی هەڵگرتنی نەختینە و شتە تایبەتیەکانی خۆشۆر. هۆڵێکی شێوە ئێڵی وەک سارد هەبووە، کە حەوز و مەرکانەی لێبووە. زەوی و گۆمەزەکەی کۆنکرێت بووە، هۆڵە گەرمەکەی ١١ جوڕنەی بە ئاوی ساردو گەرمەوە هەبووە. سەکۆکەی گەرمکراوە بۆ ئەوانەی ڕەقیتەیان کردووە لەسەری پاڵکەوتوون و ناترەکە وەک چارەسەر شێلاونی. لە ناوەوە حەوزی وسڵ دەرکردن و دوو تەوالێت و کورە و توون و شوێنی وشککردنەوە و بیری ئاوی هەبووە. بە دار گەرم کراوە و بە ترومپا لە بیرەکەوە ئاو بۆ عەمبارەکەی هەڵدراوە. تا دوای ڕاپەڕینیش ماوە و پاشان شوێنەکەی کراوە بە دوکان و بازاڕ.