نسارێ

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


کۆمەڵە باخێکن. کەوتوونەتە چەمی خواروو لە سنوری شارەدێی (تەوێڵە) لە بەردەم ڕێگەی مەرزی (تەوێڵە – شۆشمێ)دان. داری بەرداری گوێز، توو، هونار، مێو، سێو، ... هتد. بە جۆگەی شاجۆ ئاودەدرێن. موڵکی سەعدی بەگی قادربەگی جافرسانە. لەبەرئەوەی کەوتوونەتە بەشی خۆرهەڵاتەوە و شوێنەکەیان نسارە، بۆیە بە نسارێ ناسراون. (نسارە)یشی پێدەوترێت.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (سەرتیپ ئادەم ئیسماعیل مەلا بەکر)، لەدایکبوو: ١٩٥٧، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: خانەنشین، لە ١٢ی ١ی ٢٠٢٤، لە تەوێڵە.
  2. چاوپێکەوتن ئامادەکار لەگەڵ(گەردوون ڕۆستەم مستەفا)ی ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی تەوێڵە، لەدایکبوو: ١٩٨٢، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، لە ٩ی ١ی ٢٠٢٤، لە تەوێڵە.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

2

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ئۆڵای

کۆمەڵە باخێکی گەورەی تایفەی ئەوڵانە لە گوندی (زەڵم)، کەوتوونەتە پشتی سەرچاوەو چەمەی زەڵم، بە چاوگێکی تر ئاودەدرێن، کە پێیدەوترێت (هانە قوڵقوڵە) یان (چەمە وردیکڵە) و سەرچاوەکەی لەناو باخەکاندایە و دواتریش باخە وێرانە لەخوار خۆیەوە ئاودەدات و ئاوەکەی دێتەوە سەر جۆگەی شێخ خەیات و بوونەتە شوێنی گەشتیاری.

باخە بچکەلی پریس

کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (پریسی سەروو) و بەرانبەر باخە گەورە هەڵکەوتووە. (٧٩٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ڕووبەرەکەی زیاترە لە حەوت دۆنم، خاوەندارێتی زەوییەکە کۆچکردوو (میرزا کەریمە)، لەگەڵ باخەکەدا بەشێکی زەوییەکەشی کراوە بە کشتوکاڵ و بە ئاوی کانییاوەکانی گوندەکە ئاودێریکراوە.

باخەتازە

کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (عەبابەیلێ)، ڕێگەی قیری گوندەکە بە پشتیدا تێپەڕ دەبێت. بە ئاوی کانیە بەهارێ ئاو دەدرێت. بە هەنار و ترێ بەناوبانگە، تاپۆیە. نزیکەی هەشت بۆ ١٠ دۆنم دەبێت. موڵکی شێخ ڕەشیدی عەبابەیلێ بووە.

باخەکانی سەر چەمی زەڵم

چەند باخێکن و کەوتوونەتە ئەمبەروئەوبەری چەمی زەڵمەوە، کە بە جۆگە سەرەکییەکانی شێخ خەیات و جۆگە مەننە و بنەوانەکانی قێخا و نەسە و حەمەکە و چەند کانییەک، کە لەناو هەندێک لە باخەکاندا هەن، ئاو دەدرێن، بەشێکی زۆریان بوونەتە شوێنی گەشتیاری. ئەوانیش باخی: گۆشەو دۆڵینێ لەبەردەم سەرچاوەی زەڵم، گۆشەو پردێ و نەزرگەی شێخی تێدایە، باخەگەورە لە بەرانبەر دێی زەڵم بۆ خوارەوە، باخو سەلیمی لەبەردەم دێی زەڵم بە درێژایی گوندەکە درێژ دەبێتەوە، پێشاو کۆمەڵە باخێیکی بەرانبەر یەکن لە تەنگەبەرەیەکدا، سەرو کەوێڵێ، دەرەو وێشەی لەبەرانبەر گوندی زەڵمن لە بەشی خوارەوەی، جەمیناوا، مزگی، کەریمە، فەتە دەکەونە وشکەناو لەبەرانبەر یەکتردان، لە پاڵ ئەمانەشدا چەند باخێکی تر هەن.

باخەکۆنى پريس

بە دووریی نزیکەی (٦٠٠م) کەوتووەتە باکوری گوندی (پریسی سەروو). زەویەکەی تەخت و بەپیتە. لەسەر ڕێگای چەوڕێژی نێوان گوندی (پریسی سەروو) و (پریسی خواروو)ە، لەکۆنترین باخەکانی گوندەکەیە و بە ئاوی (کانی دەراش و کانی جانە) ئاودێریدەکرێت، (٧٨٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ڕووبەرەکەی لە چوار دۆنم زیاترە.

باخەکۆنی خاکوخۆڵ

کۆمەڵێک باخن کەوتووەنەتە خۆرئاوای گوندی خاکوخۆڵ لە نێوان گوندەکە و گردی دەرەگولان. لە ناوەڕاستی ساڵانی ١٨٠٠کان لە لایەن (ڕەحیم عەزیز)ەوە دروستکراون.