باخەکانی سەر چەمی زەڵم
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-11
چەند باخێکن و کەوتوونەتە ئەمبەروئەوبەری چەمی زەڵمەوە، کە بە جۆگە سەرەکییەکانی شێخ خەیات و جۆگە مەننە و بنەوانەکانی قێخا و نەسە و حەمەکە و چەند کانییەک، کە لەناو هەندێک لە باخەکاندا هەن، ئاو دەدرێن، بەشێکی زۆریان بوونەتە شوێنی گەشتیاری. ئەوانیش باخی: گۆشەو دۆڵینێ لەبەردەم سەرچاوەی زەڵم، گۆشەو پردێ و نەزرگەی شێخی تێدایە، باخەگەورە لە بەرانبەر دێی زەڵم بۆ خوارەوە، باخو سەلیمی لەبەردەم دێی زەڵم بە درێژایی گوندەکە درێژ دەبێتەوە، پێشاو کۆمەڵە باخێیکی بەرانبەر یەکن لە تەنگەبەرەیەکدا، سەرو کەوێڵێ، دەرەو وێشەی لەبەرانبەر گوندی زەڵمن لە بەشی خوارەوەی، جەمیناوا، مزگی، کەریمە، فەتە دەکەونە وشکەناو لەبەرانبەر یەکتردان، لە پاڵ ئەمانەشدا چەند باخێکی تر هەن.
سەرچاوەکان:
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (محەممەد یاسین محەممەد ئەمین)، لەدایکبوو: ١٩٦٧، ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە: خانەنشین، لە ٦ی ٢ی ٢٠٢٤.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (عەلی حاجی زەڵمی)، لەدایکبوو: ١٩٧٥، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، لە ٦ی ٣ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم